10/4/2019 03:37 PM

ترسناكترین رێگا له‌ هیندستان

رێگه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر قه‌ڵای كالانڤانتین دێرگ له‌ هیندستان، به‌ ترسناكترین ڕێگه‌ی سه‌ركه‌وتن داده‌نرێت.
به‌ پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی ماڵپه‌ری “Times travel” رێگه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر قه‌ڵای كالانڤانتین دێرگ له‌ هیندستان، به‌ ترسناكترین ڕێگه‌ی سه‌ركه‌وتن داده‌نرێت. كه‌ ٥٠كم له‌ شاری مۆمبای هیندستانه‌وه‌ دووره‌، ده‌كه‌وێته‌ نێوان هه‌ردوو گردی ماسێران و پانڤێل له‌ ماهاره‌شترا، ئه‌م قه‌ڵایه‌ ٥٠٠م به‌رزه‌، ڕێگه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌م قه‌ڵایه‌ به‌ ترسناكترین ڕێگه‌ داده‌نرێت.
ماڵپه‌ری تایمس تراڤیڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر قه‌ڵای كالانڤانتین دێرگ له‌ هیندستان، به‌ ترسناكترین ڕێگه‌ی سه‌ركه‌وتن داده‌نرێت، وه‌ك سه‌ركه‌وتنه‌ به‌سه‌ر به‌هه‌شتدا، ڕێگه‌ی ئه‌م قه‌ڵایه‌ باریكه‌ و له‌ به‌رد دروستكراوه‌، ڕێگه‌یه‌كی زۆر ترسناكه‌. دابه‌زین له‌م ڕێگه‌یه‌دا له‌ سه‌ركه‌وتن زۆر قورستره‌، دابه‌زین و هاتنه‌خواره‌وه‌ له‌قه‌ڵاكه‌ شه‌ش كاتژمێری پێده‌چێت.
تایمس تراڤڵ ئه‌وه‌شی باسكردووه‌ ئه‌و به‌رزیییه‌ كه‌ ناتوانیت به‌ تاریكی پێیدا سه‌ربكه‌ویت، كه‌م كه‌س ده‌توانن به‌سه‌ر ئه‌م به‌رزاییه‌دا سه‌ربكه‌ون.

خاك-ئاژانسەكان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved