زانایان ڕێچكه‌یه‌كی نوێی مولكیولییان دۆزیوه‌ته‌وه كه په‌یوه‌ندی به ڕووناكییه‌وه هه‌یه‌و ئه‌وه ڕێكده‌خات كه چۆن ڕه‌گه‌كانی خوێن له‌ناو چاودا گه‌شه ده‌كه‌ن. ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه له گۆڤاری نه‌یچردا بڵاوبووه‌ته‌وه پێشنیار ده‌كات كه ڕه‌نگه بكرێت به به‌كارهێنانی چاره‌سه‌ر به ڕووناكی یارمه‌تی ئه‌و منداڵانه بدرێت كه به‌ر له‌واده‌ی خۆیان له‌دایكده‌بن و گه‌شه‌ی چاوه‌كانیان ته‌واو نه‌بووه، تاوه‌كو كێشه‌ی بینینیان نه‌بێت. ئه‌م ڕێچكه‌یه ناوی ئۆپسین5-دوپامینه، پرۆسه‌یه‌كی مۆلكیولییه كه دڵنیایی ده‌دات له‌وه‌ی گه‌شه‌ی چاو به شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ ڕووده‌دات تاوه‌كو بۆ كرداری بینین ئاماده‌ی بكات. ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌كرێت له منداڵی ناكامڵدا ناهاوسه‌نگ بێت. توێژه‌ران به‌دوای ڕێگه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕێن كه به‌رگری له نه‌خۆشییه‌كانی چاو به‌هۆی له‌دایكبوونی به‌ر له‌واده یان مایۆپیا (نزیكبینی زۆر) بگرن. نه‌خۆشی نزیكبینی زۆر یه‌كێك له‌و نه‌خۆشییانه‌یه كه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا له‌په‌ره‌سه‌ندندایه. توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر مشك كرا. له توێژینه‌وه‌كه‌دا كاریگه‌ری هاندان به ڕووناكی له‌سه‌ر گه‌شه‌ی چاو ده‌رخرا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ڕووناكییه‌كی بنه‌وش له‌چاو درا تا سیگناڵینگ له‌ڕێگه‌ی ئۆپسین5ه‌وه چالاك بكات. ئه‌مه‌ش بووه هۆی دابه‌زاندنی ئاستی دووپامین له‌ناو چاوداو گۆڕانكاری مولكیولی دیكه‌ی دروستكرد كه بووه هۆی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دۆخی ئاسایی گه‌شه‌ی هاوسه‌نگی چاو. توێژینه‌وه‌كانی پێشوو ده‌ریده‌خه‌ن كه ئاستی دووپامین و ڕووناكی بنه‌وش دوو ڕێكخه‌ری سه‌ره‌كین له گه‌شه‌ی چاودا. هه‌رچه‌ند ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر مشك كراوه، به‌ڵام توێژه‌ران هیواخوازن كه له داهاتوو بۆ مرۆڤیش به‌كه‌ڵك بێت و یارمه‌تی ئه‌و منداڵانه بدات كه زووتر له‌واده‌ی خۆیان له‌دایكبوون، تاوه‌كو كێشه‌ی بینینیان نه‌بێت. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure