توێژه‌ران بۆ یه‌كه‌مجار دوو جینی زۆر ده‌گمه‌نیان دۆزیوه‌ته‌وه كه په‌یوه‌ندی به نه‌خۆشی زه‌هایمه‌وه‌ره‌وه هه‌یه. ئه‌م جینانه له‌و كه‌سانه‌دا بینراون كه نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ریان هه‌یه‌و له كه‌سانی دیكه‌دا تائێستا نه‌بینراون. توێژه‌ران ده‌ڵێن جینی NOTCH3 كه پێشتر توێژینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر كراوه بۆخۆی نابێته هۆی زه‌هایمه‌ر به‌ڵام بازدانه‌كانی تر له‌م جینه‌دا ده‌بێته هۆی نه‌خۆشییه‌كی زۆر ده‌گمه‌نی بیرچوونه‌وه كه به ژانه‌سه‌ری توند‌و جه‌ڵته‌ی مێشكه‌وه له كه‌سانی گه‌نجدا ده‌ستپێده‌كات و ده‌گاته نه‌خۆشی بیرچوونه‌وه له ناوه‌ڕاستی ته‌مه‌ندا. بازدانه‌كان له جینه‌كه‌ی تر واته له TREM2دا، په‌یوه‌ندییان به زه‌هایمه‌وه‌ره هه‌یه‌و پێشتر ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دوو ڕوونووسیان له بازادانێكی تایبه‌ت هه‌بێت نه‌خۆشییه‌كی زۆر ده‌گمه‌نیان به ناوی ناس‌و-هاكۆلا (Nasu-Hakola) توشده‌بێت كه له ناوه‌ڕاستی ته‌مه‌ندا ده‌گاته نه‌خۆشی بیرچوونه‌وه‌و نه‌خۆشی ئێسك. ئه‌م ده‌رئه‌نجامانه له شیكاری دی.ئێن.ئه‌ی به‌شێكی جینۆم به‌ده‌ستهاتووه كه جینه‌كان كۆد ده‌كات و ٥٦٠٠ به‌شداربووی بووه كه نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ریان له‌گه‌ڵ بووه نزیكه‌ی ٤٦٠٠ كه‌س كه كێشه‌ی نه‌خۆشی مێشكیان نه‌بووه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure