ته‌نیا یه‌ك كاتژمێر پیاسه‌كردنی خێرا له هه‌فته‌دا، ده‌توانێت ڕێگری بكات له‌وه‌ی به‌ته‌مه‌نه‌كان به‌هۆی ئێشی جومگه‌كان، یان ڕه‌قبوونی ئه‌ژنۆكانیان، ڕان، قوله‌پێ یان قاچیان له پێ بكه‌ون. ئه‌مه ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێیه له زانكۆی پزیشكی نۆرس ئیستێرن. دۆرسی دانلۆپ پڕۆفیسۆری پزیشكی به‌رگری نه‌خۆشییه‌كان له زانكۆی نۆرس ئیستێرن ده‌ڵێت "كه‌متر له ده خوله‌ك وه‌رزشكردن له ڕۆژدا به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌ته‌مه‌نه‌كان پێویستییان به كه‌سانی تر نه‌بێت. كاریگه‌ری ئه‌م بڕه كه‌مه‌ی وه‌رزشكردن له‌و كه‌سه به‌ته‌مه‌نانه‌ی چالاكی جه‌سته‌ییان كه‌مه، هانیان ده‌دات به‌ره‌و ژیانێك بچن كه هه‌ندێك جوڵه‌ی تێدابێت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندروستییان باشتر بكه‌ن". به‌راورد كراوه كه ١٤ ملیۆن كه‌س له ئه‌مریكا كێشه‌ی داخورانی جومگه‌ی ئه‌ژنۆیان ببێت كه یه‌كێكه له باوترین جۆره‌كانی داخورانه. نزیكه‌ی ٢ له ٥ كه‌س كه داخورانی جومگه‌یان هه‌یه، له جومگه‌كانی به‌شی خواره‌وه‌ی جه‌سته‌یاندا ئه‌م حاڵه‌ته ڕووده‌دات و له‌ئه‌نجامدا ده‌بێته هۆی له‌پێكه‌وتن. توێژینه‌وه‌كه ده‌ریده‌خات كه جموجوڵێكی مامناوه‌ندی بۆ سه‌ره‌وه‌و بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر له هه‌فته‌دا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به‌ته‌مه‌نه‌كان بۆ خۆیان بتوانن كاره‌كانی ڕۆژانه‌یان وه‌ك له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگ و په‌ڕینه‌وه له شه‌قام ئه‌نجامبده‌ن. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure