ئه‌و منداڵانه‌ی نه‌خۆشی زگماكیی زێده‌ئه‌نسۆلینیان (CHI) هه‌یه، زیاتر مه‌ترسی زیانپێگه‌یشتنی به‌رده‌وامی مێشك و بێتواناییان له ژیانیاندا هه‌یه. نه‌خۆشی CHI به حاڵه‌تێك ده‌وتریت كه هۆڕمۆنی ئه‌نسۆلین كه به‌رپرسی كۆنترۆڵی ئاستی شه‌كره، له خوێندا زۆر بێت. توێژه‌ران له وتاره‌كه‌یاندا ده‌ڵێن هه‌ندێك له نه‌خۆشه‌كان زیاتر له‌وانی دیكه ده‌كه‌ونه‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن كه ده‌كرێت پێشبینی بكرێت له چ ته‌مه‌نێكداو چۆن نه‌خۆشییه‌كه له درێژماوه‌دا له‌سه‌ر منداڵ كاریگه‌ری داده‌نێت. د.كارێن كۆسگرۆڤ له زانكۆی مه‌نچسته‌رو ئه‌ندامێكی گروپی توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت "یه‌كێك له كێشه‌كانی پزیشكه‌كان ئه‌وه‌یه كه له‌ڕاستیدا ئاسته‌مه پێشبینی بكه‌ن كام منداڵ دوای چاره‌سه‌ری نه‌شته‌رگه‌ری كێشه‌ی ده‌بێت. دراوه نوێیه‌كه‌ی ئێمه هه‌ندێك نیشانه‌ی گرنگی تێدان كه یارمه‌تی پزیشكان ده‌دات تاكو بزانن پێویسته هه‌ر منداڵێك چه‌نده چاودێری بكرێت". تائێستا توێژه‌ران دوو جۆری تایبه‌ت له نه‌خۆشی CHIیان ده‌ستنیشان كردووه. ئه‌م نه‌خۆشییه حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نه‌و له‌هه‌ر په‌نجا هه‌زار منداڵ ته‌نیا یه‌ك كه‌س توشی ده‌بێت. توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌و منداڵانه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه‌یان هه‌یه زۆر زیاتر له منداڵانی دیكه به‌ده‌ست نه‌خۆشی جۆراجۆر له ژیانیاندا ده‌ناڵێنن. ئه‌م منداڵانه ئه‌گه‌ری زۆرتره توشی زیانی مێشكی ببن كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی زیانگه‌یشتن به گه‌شه‌سه‌ندن، فێربوون و هه‌ڵسوكه‌وت. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure