"په‌یام عه‌زیزی" هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی كورد له كۆنسێرتی خێرخوازی شاری سنه رایگه‌یاند، جێگای فیستیڤاڵێك به ناوی مامۆستا سه‌ید "عه‌لی ئه‌سغه‌ر كوردستانی" له ئێران خاڵییه. "په‌یام عه‌زیزی" گۆرانیبێژی پاوه‌یی له كۆنسێرتی خێرخوازی شاری سنه بۆ پشتیوانیكردن له منداڵانی بێسه‌رپه‌ره‌ست كه بڕی پاره‌ی 300 ملیۆن تمه‌ن له‌لایه‌ن كه‌سانی خێرخواز بۆ ئه‌م منداڵه ئازیزانه كۆكرایه‌وه، رایگه‌یاند، جێگای فیستیڤاڵێك بۆ ڕێزگرتن له كه‌سایه‌تی و پێگه‌ی مامۆستا سه‌ید "عه‌لی ئه‌سغه‌ر كوردستانی" ئه‌فسانه‌ی مۆسیقای كوردستان خاڵییه. كۆنسێرتی خێرخوازی "په‌یام عه‌زیزی" به مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له منداڵانی بێسه‌رپه‌ره‌شت و كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی، به هاوكاری ئه‌ندامانی كوردیی گروپی موزیكی "ئه‌وین" و به ئاماده‌بوونی "هورموز شوجاعی میهر" پێشكه‌شكاری ناودارو به‌توانای ئێرانی له هۆڵی گه‌وره‌ی ئازادی له شاری سنه به‌ڕێوه‌چوو كه له‌لایه‌ن هۆگرانی موزیكی كوردی و لایه‌نگرانی ئه‌م گۆرانیبێژه كورده‌وه پێشوازییه‌كی بێوێنه‌ی لێكرا، به شێوه‌یه‌ك كه نزیكه‌ی 2500 كه‌س له‌نزیكه‌وه ئه‌م كۆنسێرته‌یان بینی و هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن كه‌سانی خێرخواز‌و مرۆڤ دۆستیشه‌وه بڕی پاره‌ی 300 میلیۆن تمه‌ن بۆ ئه‌م منداڵه ئازیزانه كۆكرایه‌وه. "په‌یام عه‌زیزی" له سه‌ره‌تای ده‌سپێكی ئه‌م كۆنسێرته‌دا وتی: شاری سنه زێدی مامۆستا سه‌ید "عه‌لی ئه‌سغه‌ر كوردستانی" ئه‌فسانه‌ی مۆسیقای كوردستانه كه شكۆ‌و گه‌وره‌یی ئه‌م بلیمه‌ته‌ی مۆسیقای جیهانم بۆ نایه‌ته‌سه‌ر زمان. به‌داخه‌وه به‌ڕێزیان به‌باشی به كۆمه‌ڵگای مۆسیقای ئێران و دنیا نه‌ناسێنراوه. به بڕوای من جێگای فیستیڤاڵێك بۆ ڕێزگرتن له كه‌سایه‌تی و پێگه‌ی مامۆستا سه‌ید "عه‌لی ئه‌سغه‌ر كوردستانی" ئه‌فسانه‌ی مۆسیقای كوردستان له وڵاتی ئێران خاڵییه. ئه‌گه‌ر ئه‌مكاره گرنگه بكرێت، موزیكزانانی ناوداری ئێران و دنیا له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌سایه‌تییه بێوێنه‌یه‌ی مۆسیقای كوردستان ئاشنا ده‌بن و به ناسینی زیاتری ئه‌م هونه‌رمه‌نده كورده یارمه‌تی ده‌به‌خشێت، كه 100 ساڵ پێش ئێستا مه‌قامه‌كان و گۆرانییه كوردییه‌كانی به باشترین شێوه پێشكه‌ش كردووه. وتیشی: هیوادارم له داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌ڕێوه‌چوونی فیستیڤاڵی مامۆستا سه‌ید "عه‌لی ئه‌سغه‌ر كوردستانی" ببینین و من لێره‌وه به شانازییه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نم كه قوتابی مه‌كته‌بی ئه‌م مامۆستا بێوێنه‌یه‌ی مۆسیقای كوردستان‌م. له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م كۆنسێرته‌دا "هورموز شوجاعی میهر" پێشكه‌شكاریی ناودارو به‌توانای ئێران وتی: خه‌ڵكی كوردستان، خه‌ڵكانێكی شیرین و مێهره‌بانن و من ئه‌وانم زۆر خۆشده‌وێت، له ساڵانی پێش ئێستادا سه‌ردانی مه‌هابادم كردووه‌و هه‌میشه له بینینی كوردستان چێژ وه‌رده‌گرم. نزیكه‌ی 20 ساڵه كه له‌گه‌ڵ "په‌یام عه‌زیزی" براده‌رین و كاتێك كه داوای لێكردم كه له كوردستان ئاماده‌بن به شانازییه‌وه بانگهێشته‌كه‌یم قبوڵكردو ئێستاش زۆر به‌خته‌وه‌رم كه له‌ناو ئێوه خه‌ڵكی هونه‌ردۆستی كوردستاندام. ئه‌م كۆنسێرته خێرخوازییه كه له‌لایه‌ن ته‌له‌ڤزیۆنی كوردستان ـ ناوه‌ندی سنه‌وه به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ بڵاكرایه‌وه، به ئاماده‌بوون و هاوكاری چه‌ندین كه‌سایه‌تی پارێزگای كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، له‌وانه: "به‌همه‌ن مورادنیا" پارێزگاری كوردستان، دكتۆر "مێهدی فه‌ڕشادان" نوێنه‌ری شاره‌كانی سنه، دیوانده‌ره‌و كامیاران له په‌رله‌مانی ئێران، "حامید جه‌ولایی" به‌ڕێوه‌به‌ڕی گشتی وه‌رزش و لاوانی پارێزگای كوردستان، "جه‌لال قه‌لعه‌شاخانی" به‌ڕێوه‌به‌ڕی گشتی فه‌رهه‌نگ و ڕۆشنبیری پارێزگای كوردستان، "حیشمه‌توڵڵا سه‌یدی" شاره‌وانی سنه، سه‌ید "سه‌باح قوڕه‌یشی" به‌ڕێوه‌به‌ڕی گشتی بێهزیستی پارێزگای كوردستان، "ئه‌بوالقاسم ئه‌مانوڵڵاهی" به‌ڕێوه‌به‌ڕی گشتیی ته‌له‌ڤزیۆنی كوردستان ـ ناوه‌ندی سنه، "ئه‌مین مورادی" سه‌رۆكی حه‌وزه‌ی هونه‌ری پارێزگای كوردستان، ڕێكخراوه‌ی "ته‌رانه سه‌رای ئاوییه‌ر"، كۆمه‌ڵێك له كه‌سانی خێرخواز‌و خه‌ڵكانی مرۆڤدۆست و هه‌روه‌ها خه‌ڵكی هونه‌ردۆستی شاری سنه. "په‌یام عه‌زیزی" له‌م كۆنسێرته‌دا كۆمه‌ڵێك پارچه موزیك و گۆرانی كوردیی له‌وانه: "الله مه‌ده‌د"، "یا ره‌سوالله یا شاهی مه‌دینه"، "ساقی وه‌ره"، "ئاگر كه‌تییه دڵی من"، "یار می‌گوید الله"، "همه جا بروم" و هه‌روه‌ها چه‌ندین گۆرانی له گۆرانیبێژانی ناوداری كوردی پێشكه‌شكرد كه بریتیبوون له: "یارم چه‌نده جوانه"، "باوانه‌كه‌ی بابم"، "جانێ، جانێ" و "مه‌گریی مه‌گریی". ئه‌ندامانی گروپی موزیكی "ئه‌وین" كه هه‌موویان له هونه‌رمه‌ندانی به‌ئه‌زموون و به‌توانای شاری سنه بوون، له‌م كۆنسێرته خێرخوازییه‌دا له ته‌نیشت "په‌یام عه‌زیزی" به باشی هونه‌ریی خۆیان ئاراسته كرد كه بریتیبوون له: "هیوا ڕه‌حمانی" ـ ژه‌نیاری ڤیۆڵۆن، "زانیار پێندار" ـ ژه‌نیاری دیوان، "ئه‌شكان ئه‌ندرێ" ـ ژه‌نیاری كیبۆڕد، "حامید پیرا" ـ ژه‌نیاری نایه‌و زوڕنا، "ته‌بیب مه‌عسوم پوور" ـ ژه‌نیاری عود، "كاروان عه‌زیمی" ـ ژه‌نیاری گیتاربێیس، "ئارام هاله‌كی" ـ ژه‌نیاری گیتار، موختار زه‌ندسه‌لیمی ـ ژه‌نیاری ده‌ف، "په‌یام قه‌ره‌نه‌ی" ـ ژه‌نیاری پێڕكاشێن و "ئه‌فشین خه‌رامان" ـ ژه‌نیاری دڕامزو سه‌رپه‌ره‌ستی گروپ. خاك - مه‌نسور جیهانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure