جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌رده‌وام ژه‌هری جۆراوجۆر وه‌رده‌گرێت، جا به‌هۆی خۆراكه‌وه بێت یان به‌هۆی چوونه ژووره‌وه‌ی مادده‌ی ژه‌هراوی بۆناو جه‌سته، به‌ڵام چه‌ندین هه‌نگاو هه‌یه كه به‌كارده‌هێنرێن بۆ كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی ژه‌هری جه‌سته كه بریتین له‌مانه: یه‌كه‌م: ئاوی لیمۆ ده‌ستپێكردنی رۆژه‌كه‌ت با خواردنه‌وه‌ی كوپێك ئاو و لیمۆ بێت به‌هۆی بوونی ئه‌و ترشییه‌ی كه تێیدایه یارمه‌تی لابردنی ژه‌هری جه‌سته ده‌دات و له‌هه‌مانكاتدا توانای له‌ناوبردنی به‌كتریا زیانبه‌خشه‌كانی جه‌سته‌ی هه‌یه‌و پارێزگاری له ئه‌لیكترۆلایتی جه‌سته ده‌كات، هاوكات له‌جیاتی لیمۆ ده‌توانیت چه‌ند كه‌وچكێك سركه‌ی سێ‌و له‌گه‌ڵ ئاو تێكه‌ڵبكه‌یت و له به‌یانیاندا بیخۆیته‌وه. دووه‌م: خۆراكی دروست بخۆ به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ژه‌هراویبوونی جه‌سته كراوه، ده‌ركه‌وتووه زۆر خۆراك هه‌ن ژه‌هراویبوون كه‌مده‌كه‌نه‌وه وه‌ك به‌هارات، سه‌وزه، سیر، ئه‌گه‌ر ئه‌م خۆراكانه له‌گه‌ڵ چه‌ورییه دروسته‌كاندا بخورێت، به‌شێوه‌یه‌كی خێرا یارمه‌تی لابردنی ژه‌هری له‌ش ده‌دات و كێشی له‌ش كه‌مده‌كاته‌وه، كاتێك جه‌سته توشی ژه‌هراویبوون ده‌بێت، باشتروایه خۆراكی ئه‌ندامی یان پرۆتینی گیانله‌به‌ری به‌كاربهینرێت بۆ خێراكردنی كردنه ده‌ره‌وه‌ی ژه‌هری جه‌سته. سێیه‌م: ترشی چه‌وری ئۆمێگا3 ترشه چه‌ورییه‌كان رۆڵێكی گرنگ ده‌بینن له ته‌ندروستی جه‌سته‌دا، كاتێك بڕێكی زۆر ژه‌هر له جه‌سته‌دا كۆده‌بنه‌وه‌و جه‌سته توشی هه‌وكردن ده‌بێته‌وه ئه‌وا به‌كارهێنانی خۆراكی دروست یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وكردنه ده‌دات له سیستمی جه‌سته‌دا، وه‌ك خواردنی سه‌وزه، به‌هارات، تۆوی كه‌تان، كه پێكهاته‌ی گرنگیان تێدایه كه پێویستن بۆ جه‌سته. چواره‌م: لابردنی چه‌وری ژه‌هراوی كاتێك خۆراك دروستده‌كه‌یت جۆری ئه‌و رۆنه‌ی كه به‌كاریده‌هێنیت زۆر گرنگه بۆ جه‌سته، هه‌ندێك جۆری رۆن هه‌ن كه توانای به‌رگه‌گرتنیان نییه بۆ گه‌رمی وه‌ك زه‌یتی تۆوی په‌موو، رۆنی سه‌وزه، رۆنی گوڵه‌به‌ڕۆژه، كه ئه‌مانه چه‌ندان جۆر چه‌وری خراپیان تێدایه، باشتروایه زه‌یتی زه‌یتون، زه‌یتی ئا‌ڤۆگادۆ، زه‌یتی تۆ‌و كه‌تان و زه‌یتی گوێز هیندی به‌كاربهێنرێت، چونكه توانای پله‌ی گه‌رمی به‌رزیان هه‌یه‌و دره‌نگ ده‌سوتێن، سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی ئۆمێگا3 كه یارمه‌تی باشتركردنی سیستمی جه‌سته. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure