1-په‌تاته‌ی سووركراوه: خواردنه سووركراوه‌كانی له ڕۆنی زۆر گه‌رمدا ڕادیكاڵی ئازاد دروستده‌كه‌ن كه ده‌بێته هۆی زیانگه‌یاندن به خانه‌كانی پێست. به‌ركه‌وتنی ڕادیكاڵه ئازاده‌كان به‌هۆی كردارێك له مولكیۆله‌كانی دی.ئێن.ئه‌یدا بردنه‌سه‌ری ته‌مه‌ن خێراتر ده‌كات. 2-نانێك به‌كاربهێنه كه له ئاردی توێكڵدار دروستكرابێت: نانێك كه له ئاردی بێ توێكڵ دروستده‌بێت ده‌بێته هۆی دروستبوونی AGEیه‌كان كه كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ته‌مه‌نكردن هه‌یه. 3-میوه‌و هه‌نگوین له‌جیاتی شه‌كر به‌كاربهێنه: شه‌كر یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی دروستبوونی زیپكه‌یه. كاتێك ئاستی شه‌كر زیاد ده‌كات، پرۆسه‌ی ته‌مه‌نكردن خێرا ده‌بێت. 4-ڕۆنی زه‌یتوون یان ئا‌ڤۆكادۆ له‌جیاتی ڕۆنه‌كانی دیكه به‌كاربهێنه: توێژینه‌وه‌كانی پێشوو ده‌ریانخستووه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕۆنی ئاژه‌ڵ یان مارگارین به‌كارناهێنن پێستیان زیانی كه‌متری پێده‌گات له‌و كه‌سانه‌ی به‌كاریده‌هێنن. ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه ڕۆنی ئاژه‌ڵ ده‌بێته هۆی لاوازبوونی پێست له به‌رامبه‌ر تیشكدانه‌وه‌ی سه‌رو بنه‌وشدا. 5-سوسیسه‌كان و هاتداگه‌كان چه‌ند نموونه‌ن له گۆشتی پێواژۆكراو واته گۆشتێك كه مادده‌ی دیكه‌ی پێ زیادكراوه‌و به به‌كارهێنانی ئه‌م خواردنانه‌ش پێست لاواز‌و وشك ده‌كات. 6-شیره‌مه‌نییه‌كان: به‌كارهێنانی شیرمه‌نه‌ییه‌كان په‌یوه‌ندی به كه‌سه‌كانه‌وه هه‌یه. له هه‌ندێك كه‌سدا ده‌بنه هۆی زیادكردنی هه‌وكردن كه ده‌بێته هۆی دروستبوونی سترێسی ئۆكسیداتیڤ و ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی پیری له ته‌مه‌نی كه‌مدا. 7-قاوه‌و سۆدا: سۆداو قاوه زیاتر له‌سه‌ر خه‌و كاریگه‌ری داده‌نێن تاوه‌كو پێست. ئه‌و خواردنانه به‌هۆی كافێئینێك كه تێیاندایه، ئه‌گه‌ر زۆر به‌كاربهێنرێن خه‌و تێكده‌ده‌ن. خه‌وی خراپ په‌یوه‌ندی هه‌یه به ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی پیری و ڕه‌شبوونی ده‌وری چاو، زیپكه‌و چرچبوونی پێست. 8-ئه‌لكهول كه‌م بخۆنه‌وه: ئه‌لكهول ده‌بێته هۆی چه‌ندین كێشه بۆ پێست وه‌ك سوورهه‌ڵگه‌ڕان، هه‌ڵاوسان، له‌ده‌ستدانی كالۆجین. 9-له پله‌ی گه‌رمی زۆر به‌رزدا خواردن دروستمه‌كه‌ن چونكه هه‌ندێك له ڕۆنه‌كان وه‌ك ڕۆنی گه‌نمه‌شامی یان گوڵه‌به‌ڕۆژه له گه‌رمای به‌رزدا ده‌بنه هۆی دروستبوونی ڕادیكاڵی ئازاد. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure