له زۆربه‌ی وڵاتاندا برنج یه‌كێك له خواردنه سه‌ره‌كییه‌كانه‌و ڕۆژانه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا وه‌ك خواردنێكی پڕ له وزه له‌لایه‌ن چه‌ند ملیار كه‌س به‌كارده‌هێنرێت. جۆره‌كانی برنج له باری ڕه‌نگ، تام و به‌های خۆراكییه‌وه جیاوازن. هه‌ندێكیان مادده‌ی خۆراكی به‌هێزو سوودبه‌خشن، له‌كاتێكدا هه‌ندێكیان ئه‌و به‌هایه‌یان نییه. لێره‌دا باسی جۆره‌كانانی برنج و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان ده‌كه‌ین: برنجی قاوه‌یی برنجی قاوه‌یی توێكڵی پێوه‌یه‌و ئه‌وه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی مادده‌یه‌كی خۆراكی زۆر به‌نرخ بێت. بۆ وێنه برنجی قاوه‌یی ده‌وڵه‌مه‌نده به دژه‌ئۆكسیدانته‌كان، كوێرسێتین و لوتێولین. ئه‌م ماددانه له به‌رگری له نه‌خۆشیدا ده‌ورێكی گرنگ ده‌گێڕن. به‌كارهێنانی به‌رده‌وامی ئه‌مجۆره‌ی برنج په‌یوه‌ندی هه‌یه به كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و هه‌ندێك له جۆره‌كانی شێرپه‌نجه. برنجی ڕه‌ش برنجی ڕه‌ش وه‌ك برنجی ئه‌ندۆنیزیایی و تایله‌ندی ڕه‌نگێكی ڕه‌شی تۆخی هه‌یه كه كاتی كۆڵاندنی ده‌بێته په‌مه‌یی. توێژینه‌وه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن ئه‌مجۆره‌ی برنج له‌چاو هه‌موو جۆره‌كانی تر دژه‌ئۆكسیدانتێكی به‌هێزتره. دژه ئۆكسیدانته‌كان خانه‌كان له به‌رامبه‌ر زیانگه‌یشتندا ده‌پارێزن. برنجی سوور برنجی سوور وه‌ك برنجی هیمالیایی و برنجی سووری تایله‌ندی زنجیره‌یه‌كی كاریگه‌ر مادده‌ی خۆراكی به‌نرخی تێدایه. ئه‌مجۆره‌ی برنج پرۆتین و فایبری زیاتره له جۆره سپییه‌كان. هه‌روه‌ك برنجی ڕه‌ش ده‌وڵه‌مه‌نده به دژه‌ئۆكسیدانت و تواناییه‌كی به‌هێزی له به‌ره‌نگاری ڕادیكاڵه ئازاده‌كاندا هه‌یه‌و بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردن، نه‌خۆشییه‌كان دڵ و شه‌كره‌ی جۆری2 باشه. برنجی سپی برنجی سپی چه‌ڵتوكه‌كه‌ی لێده‌كرێته‌وه و ئه‌و مادده خۆراكییانه‌ی له به‌شی ده‌ره‌وه‌ی ده‌نكی برنجه‌كه‌دان لێده‌كرێنه‌وه. له ئه‌نجامدا بڕكی كه‌متر فایبر، پرۆتین، دژه‌ئۆكسیدانت، هه‌ندێك جۆری ڤیتامینه‌كان و مادده كانزاییه‌كانی تێدایه كه له برنجی قاوه‌ییدا هه‌ن. چونكه فایبرو پرۆتینی كه‌متره، كاریگه‌ری زۆرتر له‌سه‌ر شه‌كری خوێن داده‌نێت. له هه‌موو جۆره‌كانی دیكه‌ی برنجه‌كانیش دژه‌ئۆكسیدانتی كه‌متره. برنجی تێكراوه هه‌ندێك جۆره‌كانی برنجی تێكراوه ته‌ندروستین به‌ڵام هه‌ندێكیان ڕێژه‌یه‌كی زۆر كالۆری، سۆدیۆم و مادده‌ی زیادكراوی ناپێویستیان تێدایه. به‌كارهێنانی سۆدیۆمی زۆر مه‌ترسی نه‌خۆشی دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشك زیاد ده‌كات. هه‌روه‌ها برنجه تێكراوه‌كان ڕه‌نگه شه‌كری زیادكراو، ڕه‌نگی ده‌ستكردو مادده‌ی پارێزه‌ریان تێدابێت كه بۆ ته‌ندروستی زیانبه‌خشن. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure