زانستی مۆدێرن زۆر توانایی پێبه‌خشیوین كه یارمه‌تی ته‌ندروستی له‌ش و ده‌روونمان ده‌ده‌ن، به‌ڵام هه‌ندێك بواری زاستی له‌مدواییه‌دا بوونه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی. یه‌كێك له‌م بوارانه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستی په‌یوه‌ندی به كۆنترۆڵی یاده‌وه‌رییه‌كانی مرۆڤه‌وه هه‌یه. ئایا ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر ده‌كرێت چۆن ئه‌وكاره بكه‌ین؟ یاده‌وه‌رییه‌كانمان تا ڕاده‌یه‌كی زۆر دیاری ده‌كه‌ن كه ئێمه كێین و پێناسه‌ی ئه‌زموونی ئێمه له جیهان ده‌كه‌ن. یاده‌وه‌رییه باشه‌كان ده‌توانن یارمه‌تیمان بده‌ن كه گه‌شه‌بكه‌ین و به‌ره‌وپێش بچین، یاده‌وه‌رییه نه‌رێنییه‌كان هه‌مووكات ئاكامی باشیان نییه. بۆ توێژینه‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه ئایا ده‌كرێت به‌شێوه‌ی ده‌ستكرد یاده‌وه‌رییه‌كانی مرۆڤ كۆنترۆڵ بكرێن، تیمێك له توێژه‌رانی ئه‌نستیتوی ته‌كنۆلۆژی ماساچوسێت له كه‌مریج ویستیان یاده‌وه‌ری هه‌ڵه له‌ناو مێشكی مشكدا بچێنن. توێژینه‌وه‌ی سه‌ره‌تا كه له ساڵی 2013 كرا، ته‌كنیكی ئۆپتۆجه‌نتیكی به‌كارده‌هێنا بۆ ئه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كی ناو مێشكی مرۆڤ كۆنترۆڵ بكات. ئه‌م مێتۆده پێویستی به تیشكی ڕووناكی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خانه‌ده‌ماره‌كان چالاك بكات. له توێژینه‌وه‌كه‌دا پرۆفیسۆر سوسومو تۆنێگاوا، ته‌كنیكه‌كانی ئۆپتۆجه‌نه‌تیكی به‌كارهێنا تاوه‌كو دوو گروپ له خانه‌ده‌ماره‌كان له‌ناو مێشكدا هاوئاهه‌نگ بكات كه به‌شێكیان له‌ناو هیپۆكامپسدا بوون و به‌رپرسی یاده‌وه‌رییه فه‌زاییه‌كان بوون و ده‌سته‌ی دووهه‌م له‌ناو ئامیگدالا بوون كه یاده‌وه‌ری ترسیان كۆنترۆڵ ده‌كرد. تاقیكردنه‌وه‌كه سه‌ركه‌وتوو بوو، مشكه‌كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه هه‌رگیز له شوێنێكی تایبه‌تدا ترسیان ئه‌زموون نه‌كردبوو، به چالاككردنی ئه‌و خانه‌ده‌مارانه ترسیان تێدا ده‌ركه‌وت. به كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌هه‌مان ته‌كنیك له ساڵی 2014 هه‌مان گروپی توێژه‌ران توانیان كه یاده‌وه‌رییه نه‌رێنییه‌كان له‌ناو مێشكی مشكدا بسڕنه‌وه. توێژینه‌وه‌كی دیكه‌ش ده‌ریخستووه كه تویژه‌ران ته‌وانیویانه ڕێگری بكه‌ن له‌وه‌ی له‌ناو جرجه‌كاندا بیره‌وه‌رییه‌كی ناخۆش سه‌رهه‌ڵبداته‌وه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure