كاتژمێر 3:30ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 13-4-2019 ژماره یه‌ك و دووی پرۆژه‌ی زنجیره بڵاوكراوه‌كانی ئێپنۆمیوزیكۆلۆجیست له‌ژێر ناونیشانی (موزیك چییه؟ ئۆركێسترا چییه؟) له بێست هۆڵ له شاری سلێمانی ده‌ناسێنرێت و هاتن بۆ هه‌مووانه.
ئه‌و پرۆژه‌یه له‌لایه‌ن توانا حه‌مه ئاماده كراوه‌و كاری وه‌رگێڕانی بۆ كراوه، له‌باره‌ی پرۆژه‌كه‌شییه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌م نامیلكه موزیكییه په‌روه‌رده‌ییه‌ی به‌رده‌سته، ئه‌زمونێكی نوێی كاركردنمه كه ده‌مه‌وێت له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی زنجیره‌یه‌ك كتێبۆكه‌و نامیلكه‌ی بچوكه‌وه، به‌شێكی بچووك له كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی نێو كتێبخانه‌ی موزیكی كوردی پێ پڕبكه‌مه‌وه. گه‌رچی له‌ڕاستیدا ئه‌مه ئه‌ركی ته‌نها تاكه كه‌سێك نییه، به‌ڵكو پێویستی به پاڵپشتی ماددی و مه‌عنه‌وی، بوونی ده‌زگاو ناوه‌ندی تایبه‌ت به‌م بواره هه‌یه، به‌ڵام به‌نده وه‌ك هه‌میشه‌و ئه‌ركێكی ئه‌كادیمیم به‌رامبه‌ر ئه‌م لایه‌نه فه‌رامۆشكراوه، بڕیارمدا له‌پاڵ لێكۆڵینه‌وه ئه‌كادیمییه‌كانی دیكه‌م له‌بواری ئێپنۆمیوزیكۆلۆجیدا، ئه‌م ئه‌ركه‌ش له‌ئه‌ستۆ بگرم. ده‌شڵێت: زنجیره‌ی دووه‌م له‌ژێر ناوی ئۆركێسترا چییه؟دایه. ئه‌م به‌رهه‌مه یه‌كه‌مین ئه‌زمونی وه‌رگێڕانمه، له زمانی ئینگلیزییه‌وه بۆ كوردی، پاشان ئاماده‌كردنه‌وه‌م به شێوازێكی جیاواز‌و گونجاوتر بۆ كردووه‌ته‌وه. سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌وڵه‌م به وه‌رگێڕانی نامیلكه‌یه‌كی بچوكی ئۆركێسترای سیمفۆنی پایۆنیر ڤالی (Pioneer Valley Symphony) ده‌ستیپێكرد، به‌ڵام به ئامانجی زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و زانیاری به‌خشین به خوێنه‌ری كورد، به زیادكردنی هه‌ندێك زانیاری له چه‌ند نامیلكه‌یه‌كی دیكه‌وه، گۆڕانكاریم له‌ناوه‌ڕۆكی نامیلكه‌كه‌دا كردووه. جێی ئاماژه‌یه ئۆركێسترای ناوبراو، له گرینفیڵدی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه‌و له ساڵی (1939)ه‌وه دامه‌زراوه. ئامانجیان له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌مجۆره نامیلكه په‌روه‌رده‌ییانه، بۆ گه‌شه‌پێدانی ڕۆشنبیری موزیكییه له‌نێو منداڵان و گه‌نجاندا، تاوه‌كو له‌م ڕێگه‌یه‌وه سه‌رنجی گه‌نجان بۆ موزیكی كلاسیكی ڕابكێشن و به‌رده‌وامی به‌مانه‌وه‌و بوونی ئۆركێستراكه‌یان بده‌ن. پاش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م نامیلكه‌یه هه‌ستم به بۆشایی ئه‌م لایه‌نه كرد، كه به‌هۆی نه‌بوونی كتێب و گۆڤاری به‌رده‌وام له‌بواری موزیكدا زانیارییه‌كان له باشووری كوردستاندا زۆر سنورداره. گه‌رچی له كوردستاندا ره‌وتی موزیكی كلاسیك و بوونی ئۆركێسترا مێژووی نزیكه‌ی چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كی هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی په‌رش و بڵاوی و نه‌بوونی ئۆركێسترایه‌كی به‌رده‌وامه‌وه، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر، زانیاری و رۆشنبیری گشتی له‌مباره‌یه‌وه زۆر لاوازه. بۆیه به‌پێویستم زانی ئه‌م رۆشنبیرییه گشتییه موزیكی و په‌روه‌رده‌ییه له‌ناو تاكی كورددا ب{وببێته‌وه. به‌ئومێدم زانیارییه‌كانی نێو ئه‌م زنجیره‌یه، جێی سوودو ره‌زامه‌ندی خوێنه‌رانی بێت. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات: به باوه‌ڕی من ئه‌مه ئه‌ركێكه، ده‌مه‌وێت هیچ نه‌بێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌م هه‌وڵه بچوكانه‌وه، هه‌وڵێك بۆ زیادكردنی ژماره‌ی كتێبه‌كان و گه‌شه به لایه‌نی نوسین، تیۆری، ره‌خنه‌و رانانی موزیك به زمانی كوردی بده‌م. سه‌ره‌ڕای ئه‌م لایه‌نه، كاتێك ده‌بینم ساڵانه به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له خوێندكارانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكانی كوردستان، بۆ ده‌ستخستنی سه‌رچاوه‌ی زانستی، بۆ توێژینه‌وه‌و سیمیناره‌كانیان په‌یوه‌ندیم پێوه ده‌كه‌ن، چونكه به‌شێك له‌و كتێب و وتارانه‌ی ده‌رباره‌ی موزیك له رابردوودا نووسیومن، بووه‌ته هاوكارو ده‌روازه‌یه‌كی باش بۆ داواكارییه‌كانی پڕۆسه‌ی خوێندن و توێژینه‌وه‌و سیمیناره‌كانیان. ئه‌م لایه‌نه زیاتر هانیدام بیر له وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردنی زۆرێك له‌و باسانه بكه‌مه‌وه، كه خۆم وه‌ك پێویسته‌یه‌كی رۆشنبیری به زمانی دیكه له‌سه‌ریان ده‌خوێنمه‌وه. دواجار بتوانم لێكدانه‌وه‌و به‌راوردكاری بۆ ئه‌و باسانه بكه‌م و تێڕوانینه تایبه‌ته‌كانم ده‌رباره‌ی ره‌وشی موزیكی كوردی له‌نێویاندا په‌خشبكه‌مه‌وه. لێره‌دا دیسانه‌وه ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌و كۆششی كه‌سی خۆم ده‌ستیده‌خه‌م، بیبه‌خشم به خوێندكاران و ئه‌و كه‌سانه‌ی له خه‌می موزیكدان. تا له ئاینده‌دا پێكه‌وه به دنیابینیه‌كی جیاواز تره‌وه، جۆرێكی جیاواز‌و باشتر له موزیكی دیكه‌ی سه‌خت و بێ پشتیوانی له‌ئه‌ستۆ بگرم. خاك - كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure