14/4/2019 10:01 AM

ئه‌مڕۆ تایتانیك نوقم بوو

له‌ ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆداو له‌ ساڵی 1912 دا كه‌شتی تایتانیك به‌ 1500 سه‌رنشینه‌وه‌ نوقمبوو.

هۆكاری نوقمبوونی ئه‌و كه‌شتییه‌ش له‌ سه‌ده‌ی بیستدا ئاشكرابوو، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ كه‌شتییه‌كه‌ له‌ شه‌ودا به‌ ڕێگایه‌كی هه‌ڵه‌دا به‌ڕێكه‌وتووه‌و به‌ر شاخێكی به‌سته‌ڵه‌ك كه‌وتووه‌. كه‌ دوو سه‌عات و 40 خوله‌كی پێچووه‌ تا به‌ته‌واوی نوقم بووه‌و له‌وكاته‌دا ژماره‌یه‌ك زۆر خۆیان رزگاركردووه‌، به‌ڵام به‌پێی وته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ماونه‌ته‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ (30) چركه‌ پێشتر كابتنی كه‌شتییه‌كه‌ پێی بزانیایه‌ ئه‌و كاره‌ساته‌ رووینه‌ده‌دا، به‌وپێیه‌ی ته‌نها سی چركه‌ی تر له‌سه‌ر ئه‌و ماوه‌یه‌ بووایه‌ كه‌شتییه‌كه‌ نوقم نه‌ده‌بوو.

له‌ ئه‌نجامی ئه‌و رووداوه‌شدا ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا، ئه‌وانه‌شی كه‌ مابوونه‌وه‌ زۆریان به‌ برینداری و كه‌مئه‌ندامی درێژه‌یان به‌ ژیان دا. به‌ڵام له‌ ساڵی 1997 دا ده‌رهێنه‌ری ئه‌مریكی (جه‌یمیس كامیرۆن) له‌باره‌ی ئه‌و كاره‌ساته‌وه‌ فیلمێكی به‌ناوبانگی به‌رهه‌مهێناو فیلمه‌كه‌ی هه‌ر به‌ناوی (تایتانیك)ـه‌وه‌ بوو، كه‌ به‌سه‌رهات و رووداوه‌كانی ئه‌و فیلمه‌ له‌ وته‌ی ژنێكه‌وه‌ وه‌رگیرابوو كه‌ وه‌ك تاكه‌ كه‌سی ناو ئه‌و كه‌شتییه‌ بوو كه‌ تا ئه‌و ساڵه‌ له‌ ژیاندا مابێت، ئه‌ویش (بیاتریك ود) بوو.

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ به‌پێی سه‌رچاوه‌كان، له‌ به‌ریتانیا ئامێرێكی‌ موزیك له‌ جۆری‌ كه‌مانچه‌ كه‌ له‌ كه‌شتی‌ تایتانیك به‌جێماوه‌و به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كان له‌كاتی‌ نوقمبوونی‌ كه‌شتی‌ تایتانیكدا به‌و ئامێره‌ موزیك ژه‌نراوه‌، له‌ زیادكردنێكی‌ ئاشكرادا به‌ نرخی یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار فرۆشراوه‌.

ئه‌و كه‌مانچه‌یه‌ كه‌ له‌ ساڵی‌ 2006 دا دۆزراوه‌ته‌وه‌، تاقیكردنه‌وه‌ی‌ زۆری‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدراوه‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ سه‌لماندنی‌ راستی‌ و دروستی‌ په‌یوه‌ندی‌ ئامێره‌كه‌ به‌ كه‌شتی تایتانیكه‌وه‌. كه‌مانچه‌كه‌ش به‌ته‌واوه‌تی‌ توڵه‌كانی‌ خراپبوون و له‌ ئێستادا به‌كارناهێنرێت و خاوه‌نی‌ كه‌مانچه‌كه‌ش كه‌سێكه‌ به‌ناوی‌ (ڤالاس هارتلی)‌ كه‌ یه‌كێكبووه‌ له‌ سه‌رنشینه‌ نوقمبووه‌كانی‌ كه‌شتی‌ تایتانیك و رزگاری بووه‌.

خاك - ئا/ لانه‌ كاشان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved