خواردنی زۆری شه‌كر بۆ نه‌خۆشییه‌كانی وه‌ك قه‌ڵه‌وی، شه‌كره‌ی جۆری2 و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ خراپه. تویژینه‌وه‌كان ده‌ڵێن كه زۆربه‌ی كه‌سه‌كان له‌بڕی پێویست زیاتر شه‌كر به‌كارده‌هێنن. به‌شێكی زۆر له‌و شه‌كره‌ی كه ڕۆژانه به‌كاریده‌هێنن له خواردنه ئاماده‌كاندایه. كۆمپانیاكان به چه‌ندین شێواز شه‌كری به‌كارهاتوو له خواردنه‌كاندا ده‌شارنه‌وه. ئه‌وانیش: 1-شه‌كر چه‌ندین ناو و جۆری هه‌یه. كۆمپانیاكان وشه‌یه‌كی جیا له وشه‌ی شه‌كر به‌كارده‌هێنن كه سه‌ختتره بۆ به‌كارهێنه‌ران له‌سه‌ر خواردنه‌كان بیناسنه‌وه. 2-كۆمپانیاكان ڕه‌نگه چه‌ندین جۆری شه‌كر له خواردنه‌كاندا به‌كاربهێنن و ته‌نیا به یه‌ك دانه‌یان وه‌ك شه‌كر ئاماژه بكه‌ن. 3-شه‌كر به خواردنانه زیاد ده‌كه‌ن كه كه‌متر خه‌یاڵتان بۆیان ده‌چێت یان ڕه‌نگه ته‌نانه‌ت تامیشیان شیرین نه‌بێت. 4-كۆمپانیاكان هه‌ندێكجار ده‌ڵێن كه له شه‌كری نه‌پاڵێوراو (unrefined) و سروشتی به خواردنه‌كان زیاد ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌هه‌ر حاڵ‌دا ئه‌وه‌ی زیاد ده‌كرێت شه‌كره‌و جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی نییه. 5-شه‌كری تێكراوه له‌گه‌ڵ شه‌كری سروشتی تێكه‌ڵده‌كه‌ن. 6-دروشمی ته‌ندروستبوون بۆ خواردنه‌كان به‌كارده‌هێنن بۆ وێنه ڕه‌نگه وشه‌كانی "سروشتی" یان "كه‌م چه‌وری" به‌كاربهێنن به‌ڵام دیسانه‌وه خواردنه‌كان پڕن له شه‌كر. 7-زۆربه‌ی كاته‌كان كۆمپانیاكان قه‌باره‌ی خواردنه‌كان بچوك ده‌كه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی وا ده‌ربكه‌وێت كه شه‌كرێكی كه‌متریان به‌كارهێناوه. 8-هه‌ندێك برانده‌كان شه‌كر كه‌م به‌كارده‌هێنن هه‌ر به‌وهۆیه‌ش ڕه‌نگه كۆمپانیایه‌كی دیكه هاوشێوه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه جۆرێكیتر به‌رهه‌مبهێنن كه شه‌كری زۆره. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure