توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له زانكۆی ویلایه‌تی ئایۆوا ده‌ریده‌خات، ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌نیا چه‌ند كاتژمێر خه‌وی شه‌وانیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، كه‌متر ده‌توانن له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ر خۆیان ڕابهێنن له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی ئیسراحه‌تی ته‌واویان هه‌یه. توێژینه‌وه‌كانی پێشووتر باسیان له‌وه كردبوو كه ڕه‌نگه له‌نێوان كه‌مخه‌وی و تووڕه‌ییدا په‌یوه‌ندییه‌ك هه‌بێت. له‌م لێكۆڵینه‌وه نوێیه‌دا توێژه‌ران به‌شداربووانیان دابهشكرده سه‌ر دوو گروپ. گروپی یه‌كه‌م خه‌وی ئاساییان هه‌بوو، به‌ڵام گروپی دووهه‌م 2 تا 4 كاتژمێر خه‌وی شه‌وانه‌یان كه‌مكرده‌وه. ئه‌و گروپه‌ی كه خه‌وی ئاساییان درێژه‌دا له شه‌ودا نزیكه‌ی 7 كاتژمێر خه‌ویان هه‌بوو. گروپی دووهه‌م نیوه‌ی ئه‌وه‌یان خه‌و بوو. دوای دوو شه‌و په‌یره‌وكردنی ئه‌م به‌رنامه‌یه داوا له به‌شداربووان كرا گوێ بۆ دوو جۆری ژاوه‌ژاو بگرن. یه‌كه‌میان به نۆیزی قاوه‌یی ناسراوه‌و ده‌نگێك وه‌ك هاژه‌ی ئاو یان ده‌نگی دوشی حه‌مامی هه‌یه. جۆری دووهه‌م نۆیزی سپییه كه ده‌نگێكی تیژتره. ئامانج ئه‌وه‌بوو كه كاردانه‌وه‌ی به‌شداربووان به‌م ده‌نگانه ببینن. له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت كه ئاستی تووڕه‌یی ئه‌و كه‌سانه‌ی خه‌ویان كه‌متر بووه زۆر زیاتره. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure