ده‌سته‌واژه‌ی "خواردنی پاك" په‌یوه‌ندی به پاك و پیسی خواردنه‌وه نییه، به‌ڵكو خواردنی پاك به خواردنێك ده‌وترێت كه خواردنی ئاماده‌كراوی تێدا بگه‌یه‌نرێته نزمترین ئاست و خواردنی ڕاسته‌قینه به زۆرترین سووده‌وه تێیدا بگه‌یه‌نرێته زۆرترین ئاست. لێره‌دا 11 ڕێنمایی ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه پێویسته بۆ به‌كارهێنانی خواردنی پاك له‌به‌رچاویان بگرین: 1-سه‌وزه‌وات و میوه‌كان ده‌بێت سه‌ره‌كیترین به‌شی خواردنی پاك پێكبهێین. ئه‌م خواردنانه كه‌مترین ئاماده‌كارییان پێویسته‌و زۆرترین قازانجیان هه‌یه. 2-خواردنه پێواژۆكراوهكان (processed) به‌هۆی كه‌می مادده كانزاییه‌كان و ئه‌و ماددانه‌ی بۆ ڕاگرتینان لێیان زیاد ده‌كرێت كه‌مترین به‌هایان هه‌یه. 3-بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی خواردنی پاكت هه‌بێت، پێویسته نووسراوه‌ی سه‌ر خواردنه‌كان بخوێنیته‌وه‌و له مادده به‌كارهاتووه‌كانی ناو خواردنه‌كه دڵنیابیت. 4-دانه‌وێڵه پاڵێواراوهكان (refined) به‌هۆی كه‌می فایبرو مادده خۆراكییه بهنرخهوهكانهوه، به‌های خۆراكییان داده‌به‌زێت. 5-ڕۆنی گیاكان مه‌ترسی نه‌خۆشی زیاد ده‌كه‌ن. هه‌وڵبده‌ن كه‌متر ئه‌و ڕۆنانهو چه‌ورییه‌كان به‌كاربهێنن. 6-شه‌كر ده‌بێته هۆی چه‌ندین نه‌خۆشی. ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت به‌رنامه‌ی خۆراكی پاكت بێت، كه‌مترین بڕی شه‌كر به‌كاربهێنه. 7-هه‌رچه‌ند به‌كارهێنانی ئه‌لكهول ده‌بێته هۆی چه‌ندین نه‌خۆشی و ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت به‌رنامه‌ی خواردنی پاكت بێت، خواردنه‌وه‌ی ڕابگره. 8-برنج، پاستاو دانه‌وێڵه پاڵێواروهكانی دیكه بگۆڕه بۆ سه‌وزه‌واته‌كان كه به‌های خۆراكییان له‌سه‌ره‌وه‌یه. 9-له‌جیاتی خواردنی سنهكی (snack) ئاماده‌كراو له دانه‌وێڵه پاڵێواراوهكان، دانه‌وێڵه‌و میوه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به مادده‌ی خۆراكی بخۆن. 10-ئاو بكه به سه‌ره‌كیترین خواردنه‌وه‌ت و له‌هه‌ر خواردنه‌وه‌یه‌كی دیكه ته‌ندروستتره. 11-هه‌وڵبده خۆراكییه‌كانت له‌و ئاژه‌ڵانه دابینبكه به شێوه‌یه‌كی خاوێن و ئاكاری په‌روه‌رده‌كراون نه‌ك ئه‌وانه‌ی كه بۆ گه‌وره‌بوونیان له‌ڕێگه‌ی ته‌ندروست كه‌ڵك وه‌رده‌گیرێت. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure