بنه‌مای جه‌نه‌تیه‌تیكی جوانی چییه؟ ئاشكرایه كه جوانی یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه یارمه‌تیده‌ره‌كانی مرۆڤه. توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی جوانن ده‌توانن كاری باشتر په‌یدابكه‌ن و له كاروباری زانكۆ‌و به‌ده‌ستهێنانی پاره‌دا سه‌ركه‌وتووتر بن. توێژینه‌وه‌یه‌كی پێشووتر ده‌ریخستووه كه ئه‌و منداڵانه‌ی جوانترن له‌لایه‌ن دایكیانه‌وه زیاتر چاودێری ده‌كرێن و ڕاهێنانیان پێده‌كرێت. گروپێك له توێژه‌ران ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندی نێوان جوانی ڕووخسار‌و جینه‌كان بدۆزنه‌وه. كیۆنگشی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر له زانكۆی ویسكانس مه‌یدیسۆن نووسه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه. له توێژینه‌وه‌كدا زانیاری جه‌نه‌تیكی 4383 كه‌س خرایه‌به‌ر لێكۆڵینه‌وه. توێژه‌ران داوایان له كه‌سانی خۆبه‌خش كرد كه به‌پێی ئه‌لبومی وێنه‌كان، ڕاده‌ی سه‌رنجڕاكێشی كۆمه‌ڵێك كه‌س دیاری بكه‌ن و دواتر سه‌رنجڕاكێشی ئه‌و كه‌سانه‌یان له‌گه‌ڵ زانیاری جه‌نه‌تیكی هه‌ركامیان به‌راورد كرد. شیكارییه‌كان ده‌ریانخست كه هه‌ندێك له جینه‌كان په‌یوه‌ندییان به جوانی ڕووخساره‌وه هه‌یه. هه‌رچه‌ند كاریگه‌ری ئه‌م جینانه به‌پێی ڕه‌گه‌ز جیاوازی زۆره. به‌تایبه‌ت له خانماندا، جیاوازییه جه‌نه‌تیكییه په‌یوه‌ندیداره‌كان به جوانییه‌وه، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییان به‌و جینانه‌وه بوو كه كێشی له‌ش ڕێكده‌خه‌ن. له پیاواندا جینه‌كانی جوانی په‌یوه‌ندییان به‌و جینانه‌وه بوو كه ئاستی كۆلێسترۆڵ ڕێكده‌خه‌ن. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure