"په‌یام عه‌زیزی" گۆرانیبێژی كورد له فیستیڤاڵی به‌های خێرخوازی له شاری سلێمانی له هه‌رێمی كوردستان كۆنسێرتی خێرخوازییسازده‌كات. كۆنسێرتی خێرخوازی "په‌یام عه‌زیزی" گۆرانیبێژی هه‌ورامی به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كوردی گروپی موزیكی "باقودسیان"، به بۆنه‌ی سی و یه‌كه‌مین ساڵی دامه‌زراندنی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد" كه ده‌زگایه‌كی خێرخوازی مرۆڤدۆستییه، به سه‌رپه‌ره‌ستی و ئاماده‌بوونی پڕۆفیسۆر "د.عه‌لی قه‌ره‌داغی" ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسوڵمان، ڕۆژی دووشه‌مه 15ی ئه‌پرێلی 2019 له فیستیڤاڵی به‌های خێرخوازی له ته‌لاری هونه‌ر له شاری سلێمانی پایته‌ختی ڕۆشنبیری هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هاتن بۆ هه‌مووانه‌و داهاته‌كه‌ی بۆ منداڵانی بێباوك و كاری خێرخوازی ته‌رخان ده‌كرێت. "په‌یام عه‌زیزی" له‌م كۆنسێرته خێرخوازییه‌دا كۆمه‌ڵێك پارچه موزیك و گۆرانی كوردی له‌وانه: "الله مه‌ده‌د"، "یا ره‌سوالله یا شاهی مه‌دینه"، "یا ره‌سوالله ده‌خیل"، "یار می‌گوید الله"، "تیری موژگان" و "ساقی" پێشكه‌ش ده‌كات. ئه‌ندامانی گروپی موزیكی "باقودسیان" كه "په‌یام عه‌زیزی" له‌م كۆنسێرته‌دا هاوڕێیه‌تی ده‌كه‌ن بریتین له: "په‌یمان سه‌لیم فه‌رد" ـ ژه‌نیاری سه‌نتور و سه‌رپه‌رستی گروپ، "فه‌رامه‌رز مه‌عروفی" ـ ژه‌نیاری كه‌مانچه، "زانیار پێندار" ـ ژه‌نیاری عود و دیوان،"ئه‌فشین خه‌رامان" ـ ژه‌نیاری زه‌رب و موختار زه‌ندسه‌لیمی ـ ژه‌نیاری ده‌ف. فیستیڤاڵی به‌های خێرخوازی پێشانگایه‌كی تایبه‌ت به ده‌ستڕه‌نگینی خانمانی كورد له‌خۆده‌گرێت كه داهاته‌كه‌ی بۆ منداڵانی بێباوك و كاری خێرخوازی ته‌رخان ده‌كرێت. دوایین كۆنسێرتی "په‌یام عه‌زیزی" به مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له منداڵانی بێسه‌رپه‌رشت و كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی، به هاوكاری ئه‌ندامانی كوردی گروپی موزیكی "ئه‌وین" و به ئاماده‌بوونی "هورموز شوجاعی میهر" پێشكه‌شكاری ناودارو به‌توانای ئێرانی له هۆڵی گه‌وره‌ی ئازادی له شاری سنه به‌ڕێوه‌چوو كه له‌لایه‌ن هۆگرانی موزیكی كوردی و لایه‌نگرانی ئه‌م گۆرانیبێژه كورده‌وه پێشوازییه‌كی بێوێنه‌ی لێكرا، به شێوه‌یه‌ك كه نزیكه‌ی 2500 كه‌س له‌نزیكه‌وه ئه‌م كۆنسێرته‌یان بینی و هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن كه‌سانی خێرخواز‌و مرۆڤدۆستیشه‌وه بڕی پاره‌ی 300 ملیۆن تمه‌ن بۆ ئه‌م منداڵه ئازیزانه كۆكرایه‌وه. خاك - مه‌نسور جیهانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure