له‌باره‌ی نه‌خۆشی وه‌سواسی و هۆكارو ده‌ستنیشانكردن و چاره‌سه‌ری، د.هێمن فاتح حه‌مه‌كریم پزیشكی پسپۆڕی ده‌روونی به سایتی خاكی ڕاگه‌یاند: وه‌سواسی یه‌كێكه له نه‌خۆشییه ده‌روونییه باوه‌كان، كه نه‌خۆش بیری دووباره‌ی نه‌خوازراوی خۆهه‌ڵقورتێنه‌ر به مێشكی‌دا دێت و ئه‌م بیرانه وا له كه‌سه‌كه ده‌كه‌ن به ناچاری هه‌ندێك ڕه‌فتار دووباره‌بكاته‌وه، بۆ ڕزگاربوون له‌و ناڕه‌حه‌تیه‌ی كه وهسواسیهكه بۆی دروستكردووه. بۆ نموونه كه‌سێك وه‌سواسی بۆ پاك و پیسی هه‌یه، كه ترسی له‌وه‌یه ده‌ستی پیس بێت، كاتێك ده‌ستی به‌جوانی ده‌شوات، دڵنیایه له‌وه‌ی كه ده‌ستی پاكبووه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌پڕ بیرێك دێت به مێشكی‌دا كه له‌وانه‌یه ده‌ستی پاكنهبووبێتهوه، له‌كاتێكدا ده‌زانێت ئه‌م بیره ڕاست نیه، به‌ڵام بۆ ڕزگاربوون له‌و ناڕه‌حه‌تیه‌ی ئه‌و بیره دروستی ده‌كات، ناچار چه‌ند جارێكی تر ده‌ستی ده‌شواته‌وه. یاخود بۆ نموونه كه‌سێك بڕه پاره‌یه‌ك ده‌ژمێرێت، به جارێك و دوان وازناهێنێت و ده‌یان جار پاره‌كه ده‌ژمێرێته‌وه به‌جۆرێك گرفتی زۆری بۆ دروستده‌كات. ئه‌م نه‌خۆشییه له چ ته‌مه‌نێك و له چ ڕهگهزێكدا ده‌رده‌كه‌وێت؟ د.هێمن وتی: وه‌سواسی له هه‌موو ته‌مه‌نێكدا ده‌بینرێت، به‌ڵام له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا له كۆتایی ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری و سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی كامڵی ده‌رده‌كه‌وێت، سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنه‌كه‌ی كه‌مێك زووتر له ڕه‌گه‌زی نێر ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه وه‌ك یه‌ك باوه. وه‌سواسی به‌نزیكه‌ی 2تا3%ی دانیشتوان ده‌بینرێت. پێشبینی نه‌خۆشیه‌كه به‌وه ده‌كرێت كه له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا ده‌بێت به درێژخایه‌ن و به نزیكه‌ی چواریه‌كی نه‌خۆشه‌كان زۆرباش ده‌بن. هۆكاره‌كان به‌ته‌نها هۆكارێك مه‌رج نیه نه‌خۆشییه‌كه دروستبكات. زۆرجار چه‌ندین هۆكار پێكه‌وه واده‌كه‌ن نه‌خۆشییه‌كه ده‌ركه‌وێت، وه‌ك هۆكاری بۆماوه‌یی، ده‌روونی و ژینگه‌یی. نیشانه سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌سواسی *وه‌سواسی پاكوخاوێنی *وه‌سواسی ژماردن *وه‌سواسی ڕێكخستن *وه‌سواسی بیر‌و وێنه‌ی مێشكی -ده‌گونجێت نه‌خۆش یه‌كێك یان زیاتر له‌م نیشانانه‌ی هه‌بێت. چاره‌سه‌ر وه‌سواسی به‌چه‌ند ڕێگه‌یه‌كی ده‌روونی و ده‌رمان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت. بۆ نموونه چاره‌سه‌ری هزری و ڕه‌فتاری هه‌وڵده‌دات كه نه‌خۆش فێربكات چۆن ڕوبه‌ڕووی وهسواسیهكه ده‌بێته‌وه‌و چۆن ژماره‌و ماوه‌ی ڕه‌فتاره دووباره‌كان كه‌مبكاته‌وه. چاره‌سه‌ری ده‌رمانی له‌ڕێگه‌ی حه‌پ ده‌درێت به نه‌خۆش بۆ زیادكردنی مادده‌ی سیرۆتۆنین له مێشك، تا كه‌سی توشبوو بیره وهسواسیهكانی كه‌م ببێت و ده‌روونی جێگیرتر بێت بۆ ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure