زۆر كه‌س پێیانوایه مه‌ودای ته‌مه‌ن په‌یوه‌ندی به جهنهتیكیهوه هه‌یه. به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بڕاوایهوه جینه‌كان كاریگه‌رییه‌كی كه‌میان له‌سه‌ر درێژی ته‌مه‌ن هه‌یه. هۆكاره ژینگه‌ییه‌كان وه‌ك خواردن و شێوه‌ژیان زۆر كاریگه‌رترن. لێره‌دا 6 خوو باسدهكهین كه یارمه‌تی ده‌ده‌ن ماوه‌ی ژیان درێژتر بێت. 1-خۆپاراستن له زۆر خواردن په‌یوه‌ندی نێوان به‌كارهێنانی كالۆری و ته‌مه‌ندرێژی له ئێستادا سه‌رنجی زۆر كه‌سی به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه. توێژینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئاژه‌ڵه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه كه‌مكردنه‌وه‌ی 10تا50%ی كالۆری ده‌توانێت ماوه‌ی ژیان بگه‌یه‌نێته زۆرترین ئاست. 2-زیاتر دانه‌وێڵه‌كان بخۆن دانه‌وێڵه‌كان ده‌وڵه‌مه‌ندن به پرۆتینه‌كان، دژهئۆكسیدانتهكان، فایبرو مادده‌ی به‌كه‌ڵكی گیایی. سه‌رچاوه‌ی چه‌ندین ڤیتامین و مادده‌ی كانزایین وه‌ك كۆپێر، مهگنهزیۆم، پۆتاسیۆم، فۆلات، ڤیتامینه‌كانی بی6 و ڤیتامین ئی. چه‌ندین توێژینه‌وه باس له به‌سوودیی دانه‌وێڵه‌كان بۆ نه‌خۆشی دڵ، به‌رزی په‌ستانی خوێن، هه‌وكردن، شه‌كره، كۆنیشانه‌ی مێتابۆلیك، ئاستی چه‌وری زگ و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له جۆره‌كانی شێرپه‌نجه ده‌كه‌ن. 3-زه‌رده‌چه‌وه به‌كاربهێنن دژهههوبوون و دژه‌ئۆكسیدانت بوونی زه‌رده‌چێوه بۆ پاراستنی ته‌ندروستی مێشك، دڵ، سییه‌كان و پاراستن له به‌رامبه‌ر شێرپه‌نجه‌كان و نه‌خۆشییه په‌یوه‌ندیداره‌كان به هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نه‌وه به‌سووده. 4-خواردنی گیایی زۆر به‌كاربهێنن خواردنه گیاییه‌كان وه‌ك میوه‌كان، سه‌وزه‌كان، دانه‌وێڵه‌كان و پاقله‌و... مه‌ترسی نه‌خۆشی كه‌مده‌كه‌نه‌وه ژیان درێژ ده‌كه‌ن. 5-چالاكی جه‌سته‌ییان كه‌م مه‌كه‌نه‌وه ته‌نیا 15 خولهك وه‌رزشكردن له ڕۆژدا ده‌توانێت 3 ساڵ ماوه‌ی ژیانتان زیادبكات. هه‌روه‌ها مه‌ترسی زوومردن به زیادكردنی هه‌ر 15 خوله‌كێك چالاكی جه‌سته‌یی له‌وانه‌یه 4% كه‌م بكات. 6-جگه‌ره مه‌كێشن جگه‌ره په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی به نه‌خۆشی و مردنی زوو هه‌یه. ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره ده‌كێشن به‌گشتی 10 ساڵ له ته‌مه‌نیان كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌و 3 به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری مردنی زووتریان له‌و كه‌سانه زیاتره كه‌هه‌رگیز جگه‌ره ناكێشن. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure