15/4/2019 10:38 AM

په‌یوه‌ندی نێوان كێش و قاوه‌

قاوه‌ یه‌كێك له‌ باوترین خواردنه‌وه‌كانی سه‌رانسه‌ری جیهانه‌. كاریگه‌ری قاوه‌ له‌سه‌ر كۆنترۆڵی كێش زۆر ئاڵۆزن. قازانجه‌كانی بریتین له‌ كۆنترۆڵی ئیشتیای خواردن و باشتركردنی مێتابۆلیزم كه‌ ڕه‌نگه‌ یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش بده‌ن.

به‌ڵام قاوه‌ كافایینی تێدایه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی تێكچوونی خه‌و و تیكچوونی ئاستی شه‌كری له‌ش. هه‌ردوو هۆكاره‌كه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی كێش داده‌نێن. جگه‌له‌مه‌ به‌كارهێنانی زۆری قاوه‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌كارهێنانی زۆری شه‌كری زیادكراو و كالۆری زیاده‌.

كاتێك ده‌تانه‌وێت كێش دابه‌زێنن، ده‌بێت كالۆری كه‌مبكه‌نه‌وه‌. ئه‌مكاره‌ش ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی زیادكردنی چالاكی جه‌سته‌یی یان كه‌مكردنه‌وه‌ی كالۆری ئه‌نجامبده‌ن. قاوه‌ له‌ خۆیدا بڕێكی زۆر كه‌م كالۆری تێدایه‌. پیاڵه‌یه‌ك قاوه‌ ته‌نیا 2 كالۆری تێدایه‌. ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت كێشتان دابه‌زێنن به‌كارهێنانی قاوه‌ له‌جیاتی سۆدا یان شه‌ربه‌ت كه‌ كالۆرییان زۆره‌، ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت.

كافایینی ناو قاوه‌ مێتابۆلیزم باشتر ده‌كات. یه‌ك پیاڵه‌ی 240 میلیلیتری قاوه‌، 95 میلیگرام كافایینی تێدایه‌. كافاین مێتابۆلیزم باشتر ده‌كات. مێتابۆلیزم واته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ ڕۆژدا له‌شتان چه‌ند كالۆری ده‌سوتێنێت. هه‌ر به‌م هۆكاره‌یه‌ كه‌ قاوه‌ له‌ زۆربه‌ی ئه‌و خواردنانه‌ زیاد ده‌كرێت بۆ دابه‌زاندنی كێش پێشنیار ده‌كرێن.

كافایین ئیشتیای خواردن و هۆڕمۆنی برسێتی گێرلین كه‌مده‌كاته‌وه‌. توێژینه‌وه‌كان پیشانی ده‌ده‌ن كه‌ خواردنه‌وه‌ی قاوه‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌كارهێنانی كه‌متری كالۆری.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ كافایین كاریگه‌ری مادده‌یه‌كی كیمیایی به‌ ناوی ئادێنۆسین له‌ مێشكدا كه‌مده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی خه‌وهاتن. تێكچوونی خه‌و ده‌بێته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی كێشی جه‌سته‌و زیاتربوونی حه‌زی خواردن.

خاك – سه‌مه‌د كورده‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved