خواردنی سێ‌و چه‌ندین قازانجی هه‌یه، به‌ڵام شه‌ربه‌تی سێ‌و سوودو زیانیشی هه‌یه. لێره‌دا 4 سوودو 5 زیانی شه‌ربه‌تی سێ‌و باسده‌كه‌ین. سووده‌كان: 1-دابینكردنی ئاو: 88%ی شه‌ربه‌تی سێ‌و ئاوه‌و به‌هۆی تامه خۆشه‌كه‌ی زۆر به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌وه‌ش به‌رگری ده‌كات له وشكبوونی ئاوی له‌ش. 2-مادده‌ی سوودبه‌خشی گیایی تێدایه: سێوه‌كان ده‌وڵه‌مه‌ندن به مادده‌ی گیایی به‌تایبه‌ت پۆلیفینۆله‌كان. مادده‌كانی ناو سێ‌و خانه‌كانی له‌ش له به‌رامبه‌ر هه‌وكردندا ده‌پارێزن و له‌م ڕێگه‌یه‌وه له‌ش له به‌رامبه‌ر نه‌خۆشی دڵ و شێرپه‌نجه ده‌پارێزن. 3-بۆ ته‌ندروستی دڵ باشن: مادده‌كانی ناو سێ‌و وه‌ك پۆلیفینۆله‌كانی ناو شه‌ربه‌تی سێ‌و به‌تایبه‌ت بۆ ته‌ندروستی دڵ به‌سوودن. 4-له‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ن مێشك بپارێزن. توێژینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان پیشانی ده‌ده‌ن كه شه‌ربه‌تی سێ‌و له‌وانه‌یه بۆ ته‌ندروستی مێشك له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ن به‌سوود بێت. زیانه‌كان: 1-به‌رزبوونه‌وه‌ی كێش: ئه‌گه‌ر شه‌ربه‌تی سێ‌و به‌كارده‌هێنن كۆنترۆڵی پرۆتین گرنگه. پیاڵه‌یه‌ك شه‌ربه‌تی سێ‌و 114 كالۆری تێدایه له‌كاتێكدا سێوێكی مامناوه‌ندی 95 كالۆری تێدایه. وه‌رگرتنی كالۆری زۆر له‌وانه‌یه ببێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی كێش. 2-كه‌می ڤیتامینه‌كان و مادده كانزاییه‌كان: شه‌ربه‌تی سێ‌و سه‌رچاوه‌یه‌كی باش نییه بۆ ڤیتامینه‌كان و مادده كانزاییه‌كان و لانیكه‌می 10%ی مادده خۆراكییه پێویسته‌كانی تێدا نین. 3-شه‌كری زۆره، فایبری كه‌مه. 4-ده‌بێته هۆی ڕزینی ددان: به‌كتریاكانی ناو ده‌متان شه‌كری ناو شه‌ربه‌ته‌كه ده‌خۆن و ترشه‌كان به‌رهه‌مده‌هێنن كه ده‌بێته كۆی كلۆری و ڕزینی ددان. 5-ژاراویبوون: ئه‌گه‌ر شه‌ربه‌تی نائۆرگانیك به‌كاربهێنن مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه ئالووده بێت به‌و مادده ژه‌هراوییانه‌ی بۆ پاراستنی گوڵ، دار‌و میوه‌كان به‌كارده‌هێنرێن. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure