15/4/2019 04:59 PM

كۆبەرهەمی خاتوو گەلاوێژ، پێشكەشی ژمارەیەك لە ئەكادیمی و مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی كتێبخانەكانی ژمارەیەك لە زانكۆكان كران.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ15/4/2019، لەهۆڵی كۆنگرێسی سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی، بەهاوكاری و هەمائاهەنگی سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی و وێب سایتیgalawezh.com وبەئامادەبوونی خاتوو گەلاوێژو باڵیۆز دكتۆر محمەد سابیرو و خاتوو شانازبرایم ئەحمەد و هەتاوخان و ژمارەیەك لە مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی، نوێنەرانی كتێبخانەكانی ژمارەیەك لە زانكۆ حكومی و ئەهلیەكان، مەراسیمی دابەشكردنی كتێبەكان بەڕێوەچوو.
دكتۆر ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی لەوتەیەكدا وێڕای پیشاندانی خۆشحاڵی خۆی بەرامبەر پێشكەشكردنی كۆبەرهەمەكان، ئاماژەیەكی كورتی كرد دەربارەی بواری نووسین و بەرهەم و كایە ڕۆشنبیریەكانی خاتوو گەلاوێژو ڕوونیكردەوە، خاتوو گەلاوێژ وەك ژنە نووسەرێك ئەو ڕاستیەی سەلماندووە كە ڕۆشنبیری و خوێندەواری تەنها بە ڕێگای بڕوانامەی بەرزەوە فەراهەم ناكرێت بەڵكو خوێندەواری و ڕۆشنبیری و پەیوەستە بە خوێندنەوەی زۆرو زمان زانی و تێكەڵ بوون لەگەڵ ئازارو مەینەتیەكاندا.
وتاری وێب سایتی galawzh.com لە لایەن پ.د.زاهیر لەتیفەوە خوێندرایەوەو ئاماژەی بەوەكرد، لەسەرداوو داواكاری خاتوو گەلاوێژ كۆبەرهەمی خاتوو گەلاوێژ پێشكەشی كتێبخانە كانی سەرجەم پارێزكانی هەرێمی كوردستان و شاری كەركوك و ئەدیبان و نووسەران و توێژەران و مامۆستایانی زانكۆو بكرێت و تەواووی بەرهەماكانیش لە وێب سایتدا بە شێوازی pdf دا بەزێنراوە.
پ.د.حەمەدلێر میسریش بە شێوەیەكی كورت و پوخت و ژانەری گێڕانەوەی لە بەرهەمە ئەدەبیەكانی خاتوو گەلاوێژ بەنمونەی ڕۆمانە كانی باسكردو هەڵوەستەی كرد كە چۆن وەك ژنە كوردێك توانیویەتی كتێبخانەی كوردی دەوڵەمەند بكات.
دواتر خاتوو گەلاوێژ، كۆبەرهەم و چەپكە گوڵی ڕێزو وەفای پێشكەشی دكتۆر ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی كردو پاشان باڵیۆز دكتۆر محەمەد سابیرو و خاتوو شانازبرایم ئەحمەد، كۆبەرهەمەكانیان پێشكەشی ئامادەبووان كرد.
هەرلەو باریەوە، ڕۆژنامەنووس ژینۆ عەبدولڵا بەڕێوبەری وێب سایتی galawezh.com ئاماژەی بەوەدا،هەوڵدەدرێت تەواووی كۆبەرهەمەكانی خاتوو گەلاوێژ بگاتە دەستی زۆربەی كەسانی ئەكادیمی و توێژەران و نووسەران و ئەدیبان و كتێبخانەكان بۆ سوود وەرگرتنی خوێنەران و مەراسیمی دابەشكردنی كۆبەرهەمی خاتوو گەلاوێژ بەردەوام دە بێت.  
خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved