به‌گومانی خراپبوون، لیژنه هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر رۆنی خورمادا ده‌گرن و پاش پشكنینی كیمیایی ده‌ركه‌وتووه شیاوی خواردن نییه، نوێنه‌ره‌كه‌ی ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كان ده‌ڵێت رۆنه‌كه هۆكاره بۆ دروستبوونی نه‌خۆشییه درێژخایه‌ن و مه‌ترسیداره‌كان. ئازاد نه‌بی نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له لیژنه هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند: له یه‌كێك له كۆگاكانی عه‌مباركردنی خوارده‌مه‌نی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌وه، گومانی خراپبوونی ده‌ست به‌سه‌ر جۆره رۆنێكدا ده‌گرن له خورما دروستده‌كرێت به‌ناوی (الممتاز)ه. وتی: جارێك له‌لایه‌ن لیژنهكهوهو جارێكیش له‌سه‌ر داوای خاوه‌نه‌كه‌ی نموونه‌ی رۆنه‌كه ره‌وانه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی كراوه بۆ پشكنینی كیمیایی، ئه‌نجامی هه‌ردوو پشكنینه‌كه ده‌ریخستووه كه رۆنی خورمای (الممتاز) شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه. وتیشی: بڕی رۆنه ده‌ستبه‌سه‌ردا گیراوه‌كه زیاتر له (14) تۆنه كه بۆنی ناخۆش بووه زیانی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌یه به‌كاریده‌هێنن به‌تایبه‌ت نه‌خۆشییه درێژخایه‌ن و نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان. ته‌واوی ئه‌وبڕه زه‌یته‌ی له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه به فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كان له ناوچه‌ی تانجه‌رۆ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕوبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. لیژنه‌ی كۆگاكان، یه‌كێكه له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و رۆژانه سه‌ردانی هه‌موو ئه‌و شوێنانه ده‌كات كاڵا‌و شمه‌كی تێدا عه‌مبار ده‌كرێت، له هه‌بوونی سه‌رپێچی و پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن شوێنه‌كه‌و خاوه‌نه‌كه‌ی ڕوبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه. خاك - ڕاگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure