توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له ژاپۆن كراوه، ده‌ریده‌خات زۆر میزكردنی شه‌وانه له‌وانه‌یه په‌یوه‌ندی هه‌بێت به په‌ستانی خوێن و خواردنی زۆری خوێ. نۆكتوریا یان فره‌میزی، حاڵه‌تێكه كه كه‌سه‌كان به‌هۆی میزهاتنهوه له خه‌ودا به‌ئاگا دێنه‌وه. چه‌ند هۆكاری زۆر میزكردنی شه‌وانه بریتین له خواردنی زۆری شله‌مه‌نی، كێشه‌ی خه‌و یان كێشه‌ی میزه‌ڵدان. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و كێشه‌یان نییه ده‌توانن به‌بێ هه‌ستان زیاتر له 8 كاتژمێر بخه‌ون، به‌ڵام ڕه‌نگه هه‌ندێكجار پێویستبێت جارێك له شه‌ودا له‌خه‌و هه‌ستن و ئه‌وه ئاساییه. ئه‌و كه‌سانه‌ی میز زۆر ده‌كه‌ن ڕه‌نگه پێویستبكات له‌كاتی خه‌وی شه‌وانه‌دا 2 تا 6 جار هه‌ستن. تیمێكی توێژه‌رانی ژاپۆنی بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه میزكردنی زۆر له شه‌ودا له‌وانه‌یه په‌یوه‌ندی به به‌كارهێنانی زۆری خوێ یان به‌رزی په‌ستانی خوێن هه‌بێت. توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر 3749 دانیشتووی شاری واتاری كراوه كه له ساڵی 2017 پشكبینی ساڵانه‌ی ته‌ندروستییان بۆ كراوه‌و زانیاری‌یان سه‌باره‌ت به ئاستی په‌ستانی خوێن و زۆر میزكردنیان لێ كۆكردوونه‌ته‌وه. زانیارییه‌كه ده‌ریده‌خات كه هه‌ستانه‌وه‌ی شه‌وان بۆ میزكردن په‌یوه‌ندی هه‌یه به 40% زیاتربوونی په‌ستانی خوێن و مه‌ترسیی به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن له‌گه‌ڵ زیاتربوونی ژماره‌ی هه‌ستانه‌وه بۆ میزكردن له شه‌ودا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردووه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure