لە یەكێك لە كۆگاكانی ناو شاری سلێمانی دەست بەسەر بڕێكی زۆر شەكرو پاقلەمەنی خراپ و بەسەرچوودا گیراو لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەناوبرا. بەپێی راپۆرتی لیژنەی كۆگاكانی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە كۆگایەكی كۆمپانیای نەورەسدا دەستگیراوە بەسەر بڕی (3) تۆن و نیو شەكری وردەداو دەستبەجێ ڕەوانەی ناوچەی تانجەرۆ كراوە بۆ لەناوبردن. پێشتریش لەلایەن كۆمپانیای نەورەسەوە ئاگاداركرابوونەوە لە بوونی بڕی (2) تۆن (نۆك و نیسك و فاسۆلیا)ی بەسەرچووداو ئەوەش لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە لەناوبراوە. لیژنەی كۆگاكان یەكێكە لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت و رۆژانەو بە بەردەوامی چاودێری كۆگاكانی خواردەمەنی و شمەك و كاڵاكان دەكان و داواش لە هاووڵاتیان دەكات لەكاتی بینینی هەر خۆراك یان شمەكێكی بەسەرچوو و نەشیاودا لیژنە هاوبەشەكانی لێ ئاگاداربكەنەوە. خاك - راگهیاندنی قائیمقامیهتی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure