توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ پێشنیار ده‌كات مادده‌یه‌كی كیمیایی كه به خواردنی به‌سته‌به‌ندیكراو زیاد ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی خواردنه‌كه به تازه‌یی بمێنێته‌وه، ده‌توانێت وه‌ڵامی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش له به‌رامبه‌ر نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزادا بێهێز بكات. زۆربه‌ی ئێمه توشی ئه‌نفلۆنزا بووین و به ئیسراحه‌ت و به‌كارهێنانی شله‌مه‌نییه‌كان چاكبووینه‌ته‌وه. هه‌رچه‌ند ئه‌نفلۆنزا ڕه‌نگه وه‌ك حاڵه‌تێكی ئاسایی سه‌یربكرێت، له‌ڕاستیدا ده‌بێته هۆی مردنی ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی خه‌ڵكی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا. له ئه‌مریكادا كه بۆ نموونه له ماوه‌ی ساڵانی 2017 و 2018 دا، 80.000 كه‌س و له سه‌رانسه‌ری جیهاندا 650.000 كه‌س به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناسه‌كێشانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه كه به‌هۆی هه‌وكردن له‌ڕێگه‌ی ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزاوه كێشه‌یان بۆ دروستبووه. ڕۆبێرت فریبۆرن توێژه‌ری دوكتۆرا له زانكۆی میشیگان سته‌یت و تیمێك له توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وت كه مادده‌یه‌كی باو كه به خواردنه‌كان زیاد ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی به تازه‌یی بمێننه‌وه، وه‌ك سه‌ركوتكه‌ری وه‌ڵامی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش ئیش ده‌كات و كۆئه‌ندامه‌كه له به‌ره‌نگاری ئه‌نفلۆنزادا بێهێز ده‌كات. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure