خورما سوودێكی له‌وه زیاتری هه‌یه كه زانراوه و وه‌ك چاره‌سه‌رێكی پزیشكی بۆ زۆر كێشه‌ی ته‌ندروستی به‌كاردێت و خواردنێك یاخود میوه‌یه‌كی زۆر باوه له وڵاتانی جیهاندا به‌تایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی گه‌رمه و دره‌ختی خورما به شێوه‌یه‌كی سروشتی تێیدا ده‌ڕوێت. سووده‌كانی خورما: ١- قه‌بزی ناهێڵێت ٢- بۆ ته‌ندروستی دڵ به‌سووده ٣- ئه‌گه‌ری تووشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ كه‌م ده‌كاته‌وه. ٤- چاره‌سه‌ره بۆ كه‌م خوێنی و كه‌می ئاسن. ٥- په‌ستانی به‌رزی خوێن داده‌به‌زێنێت. ٦- چاره‌سه‌ره بۆ سكچوون. ٧- ته‌ندروستی كۆئه‌ندامی هه‌رس باشتر ده‌كات. ٨- بۆ خانمانی دووگیان به‌سووده له‌كاتی منداڵبووندا. ٩- ڕێگره له تووشبوون به مایاسیری. ١٠- ڕێگره له تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی قۆلۆن. ١١- به‌سووده بۆ كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان. ١٢- ده‌وڵه‌مه‌نده به ڕیشاڵ و كانزا و ڤیتامینه‌كانی وه‌ك پۆتاسیۆم و مس و مه‌نگه‌نیز و ڤیتامین B6.
خاك-ئاژنسەكان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure