18/4/2019 10:32 AM

چۆن به‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ نێگه‌تیڤه‌كانماندا زاڵبین؟

هه‌مووان رۆژانه‌ چه‌ندینجار بیری نه‌رێی دێته‌ بیرمان و زۆرجار هه‌ریه‌ك له‌و بیرۆكانه‌ له‌وانه‌یه‌ ته‌واوی رۆژه‌كه‌مان لێ تێكبدات یان لانیكه‌م چه‌ند سه‌عاتێك هه‌ستێكی ناخۆش و نائارامان پێبدات، زۆرجار له‌ ده‌ره‌وه‌ی ویست و كۆنتڕۆڵی خۆمان ده‌بێت.

وه‌ك زانراوه‌ رۆژانه‌ هه‌ركه‌سێك 70 هه‌زار بیرۆكه‌ به‌ مێشكیدا دێت و بێگومان جۆری ئه‌و بیرۆكانه‌ به‌پێی حاڵه‌تی هزری و هۆشیاری كه‌سه‌كه‌ ده‌گۆڕێت.

بیرۆكه‌ نه‌رێییه‌كان بریتین له‌ هه‌ر بیرۆكه‌یه‌ك كه‌ دروستكه‌رو پۆزه‌تیڤ نین وه‌ك بیرۆكه‌ی ترس، دوودڵی، تۆڕه‌یی، نه‌خۆشی، ڕق، ئیره‌یی...هتد.

ته‌كنیكێكی به‌هێز بۆ كۆنتڕۆڵی ئه‌و بیرۆكه‌ نێگه‌تیڤانه‌:
1- بیرۆكه‌كه‌ بوه‌ستێنه‌، له‌ یه‌كه‌م چركه‌ی هاتن و سه‌رهه‌ڵدانی.
2-خۆت بۆی شل مه‌كه‌و به‌دوای دامه‌چوو.
3- بیر له‌ شتێكی تری پۆزه‌تیڤ بكه‌وه‌ یان كردارێكی تر بكه‌ كه‌ بیرت له‌سه‌ری بێت.
4-ئه‌گه‌ر بیرۆكه‌ كه‌ قورسترو بێزاركه‌رتر بوو.

گه‌ر نه‌توانرا به‌و سێ رێگه‌ی سه‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنیت، ئه‌و رێگایه‌ به‌كاربهێنه‌:
1- بیرۆكه‌كه‌ بنوسه‌وه‌، بزانه‌ چییه‌.
2- له‌ خۆت بپرسه‌، ئایا راسته‌؟ به‌ راستگۆیانه‌ وه‌ڵامه‌كه‌ی بده‌وه‌.
3- دووباره‌ له‌ خۆت بپرسه‌وه‌، هه‌ر به‌ڕاستی وایه‌؟ زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری جاره‌كان وه‌ڵامه‌كه‌ی نه‌خێر.
4- كه‌ ده‌ركه‌وت نه‌خێره‌، كۆتایی دێیت.
5- هه‌میشه‌ له‌بیرتبێت، بیر له‌ شتی پۆزه‌تیڤ بكه‌وه‌ بوار نابێت بۆ شته‌ نێگه‌تیڤه‌كان سه‌رقاڵت بكه‌ن.
6- هه‌رشتێك بیری لێبكه‌یته‌وه‌و ته‌ركیزی بخه‌یته‌سه‌ر، ئه‌و هه‌سته‌ت بۆ دروستده‌كات كه‌ هاوشێوه‌ی بیرۆكه‌كه‌ته‌.

هه‌ركات هه‌ستت ناخۆش و نائارام بوو بیركردنه‌وه‌كه‌ت بگۆڕه‌ له‌و ساته‌دا هه‌ستت ده‌گۆڕێت.


خاك - له‌ واڵی د.خاڵس ئه‌حمه‌د-ه‌وه‌




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved