هه‌مووان رۆژانه چه‌ندینجار بیری نه‌رێی دێته بیرمان و زۆرجار هه‌ریه‌ك له‌و بیرۆكانه له‌وانه‌یه ته‌واوی رۆژه‌كه‌مان لێ تێكبدات یان لانیكه‌م چه‌ند سه‌عاتێك هه‌ستێكی ناخۆش و نائارامان پێبدات، زۆرجار له ده‌ره‌وه‌ی ویست و كۆنتڕۆڵی خۆمان ده‌بێت. وه‌ك زانراوه رۆژانه هه‌ركه‌سێك 70 هه‌زار بیرۆكه به مێشكی‌دا دێت و بێگومان جۆری ئه‌و بیرۆكانه به‌پێی حاڵه‌تی هزری و هۆشیاری كه‌سه‌كه ده‌گۆڕێت. بیرۆكه نهرێییهكان بریتین له هه‌ر بیرۆكه‌یه‌ك كه دروستكهرو پۆزه‌تیڤ نین وه‌ك بیرۆكه‌ی ترس، دوودڵی، تۆڕه‌یی، نه‌خۆشی، ڕق، ئیره‌یی...هتد. ته‌كنیكێكی به‌هێز بۆ كۆنتڕۆڵی ئه‌و بیرۆكه نێگه‌تیڤانه: 1- بیرۆكه‌كه بوه‌ستێنه، له یه‌كه‌م چركه‌ی هاتن و سه‌رهه‌ڵدانی. 2-خۆت بۆی شل مه‌كه‌و به‌دوای دامهچوو. 3- بیر له شتێكی تری پۆزه‌تیڤ بكه‌وه یان كردارێكی تر بكه كه بیرت له‌سه‌ری بێت. 4-ئه‌گه‌ر بیرۆكه كه قورستر‌و بێزاركه‌رتر بوو. گه‌ر نه‌توانرا به‌و سێ رێگه‌ی سه‌ره‌وه كۆتایی پێبهێنیت، ئه‌و رێگایه به‌كاربهێنه: 1- بیرۆكه‌كه بنوسه‌وه، بزانه چییه. 2- له خۆت بپرسه، ئایا راسته؟ به راستگۆیانه وه‌ڵامه‌كه‌ی بده‌وه. 3- دووباره له خۆت بپرسه‌وه، هه‌ر به‌ڕاستی وایه؟ زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری جاره‌كان وه‌ڵامه‌كه‌ی نه‌خێر. 4- كه ده‌ركه‌وت نه‌خێره، كۆتایی دێیت. 5- هه‌میشه له‌بیرتبێت، بیر له شتی پۆزه‌تیڤ بكه‌وه بوار نابێت بۆ شته نێگه‌تیڤه‌كان سه‌رقاڵت بكه‌ن. 6- هه‌رشتێك بیری لێبكهیتهوهو ته‌ركیزی بخه‌یته‌سه‌ر، ئه‌و هه‌سته‌ت بۆ دروستده‌كات كه هاوشێوه‌ی بیرۆكهكهته. هه‌ركات هه‌ستت ناخۆش و نائارام بوو بیركردنه‌وه‌كه‌ت بگۆڕه له‌و ساته‌دا هه‌ستت ده‌گۆڕێت. خاك - له واڵی د.خاڵس ئه‌حمه‌د-ه‌وه
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure