18/4/2019 10:35 AM

روونكردنەوەی پۆلیسی سلێمانی لەبارەی دوعاو نوشتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەسەر دیاردەی دوعاو نوشتەكردن لە ڕوونكردنەوەیەكدا  رایدەگەیەنێت: دیاردەی دوعاو نوشتەكردن بە هەموو شێوەیەك قەدەغەو نایاساییە.

ئاماژە بەوەش دەكات: وەك پۆلیس هەرشوێن و جێگەیەك دوعاو نوشتەی تێدا بكرێت كارێكی نایاساییەو بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت.

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت: دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتیانی شاری سلێمانی كە هەر كەسێك سكاڵای لەسەر بەناو شێخێك یان بەناوی دوعاو نوشتكردنەوە دەستدرێژی كردبێتەسەری و پارەی لێوەرگرتبێت و كەسەكەش سكاڵای تۆماركردبێت، دەستبەجێ دەستگیرمان كردووە.

داواش لە هاووڵاتیانی شاری سلێمانی دەكەین لەكاتی بوونی ئەمجۆرە رووداوانە دەستبەجێ سكاڵا تۆماربكەن، لەبەرئەوەی وەك پۆلیس ناتوانین بچینەسەر هەر ماڵێك كە ئەوكارەی تێدا دەكرێت بەبێ بوونی سكاڵا.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved