به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و هه‌بوونی نه‌وجه‌وان له شوێنه‌كه‌یدا، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت كافتریایه‌ك داده‌خات و هۆشیاریش به كافتریاكانی دیكه ده‌دات. له ڕاگه‌یه‌نراوێكی قائیمقامیه‌تی سلێمانی راگه‌یه‌نراوه، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و پێشكه‌شكردنی نێرگه‌له به خوار ته‌مه‌ن (18) ساڵ، لیژنه‌ی ریستۆرانتی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كافتریای ماڵی ئه‌ستێره‌كان له شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود داده‌خات. به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ش، پێشتر له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه هه‌موو گازینۆ، كافتریا، كافتریای نێرگه‌له‌و شوێنی خواردنه‌وه مه‌ستییه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه رێگری له هاتوچۆی خوار ته‌مه‌ن (18) ساڵ و نه‌وجه‌وان بكه‌ن بۆ شوێنه‌كه‌یان هه‌روه‌ها نابێت هیچ خواردن و خواردنه‌وه‌و نێرگه‌له‌یه‌كیان پێشكه‌شبكرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه شوێنه‌كه‌و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه. راشگه‌یه‌نراوه، یهكێكیتر له سه‌رپێچیه‌كانی تری كافتریاكه، پابهندنهبوونیهتی به مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی له شوێنه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ نه‌بوونی مۆڵه‌تی كاركردنی كافتریا‌و كارمه‌نده‌كانی، بۆیه به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی كافتریای ماڵی ئه‌ستێره‌كان داده‌خرێت تا ئه‌وكاته‌ی سه‌رجه‌م مه‌رج و رێنماییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كات. لیژنه‌ی ریستۆرانت یه‌كێكه له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و رۆژانه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام سه‌ردانی ئوتێل، كافتریا، ریستۆرانت و چێشتخانه‌كان ده‌كات، له‌كاتی جێبه‌جێنه‌كردنی مه‌رج و رێنماییه‌كانی (ته‌ندروستی، ڤێتێرنه‌ری، گه‌شتیاری) و هه‌بونی سه‌رپێچی شوێنه‌كه خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure