به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ په‌نیر له‌توانایدایه هه‌ستیاری ئه‌نسۆلین له‌و مشكانه‌دا باشتربكات كه نه‌خۆشی شه‌كره‌یان نییه، هه‌ربۆیه كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان سپۆنسه‌ری توێژینه‌وه‌كه‌یان كردووه. به‌پێی رێكخراوی شه‌كره‌ی ئه‌مریكی، ته‌نها له ئه‌مریكا 30 ملیۆن كه‌س نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه كه حه‌وته‌م سه‌ره‌كیترین هۆكاری مردنه له ئه‌مریكادا. له جۆری دووی شه‌كره‌دا له‌شی مرۆڤ ناتوانێت به‌باشی ئه‌نسۆلین بۆ هه‌ڵمژینی شه‌كری ناو خوێن به‌كاربهێنێت. بابه‌تی سووده‌كانی په‌نیر بۆ توشبووانی شه‌كره هه‌میشه جێی گومانه، به شێوه‌یه‌كی گشتی زۆربه‌مان له ژیانی ڕۆژانه‌دا په‌نیر ده‌خۆین و زۆرجار پزیشكان باس له سووده‌كانی ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی په‌نیری كه‌م چه‌وری. له‌مدواییه‌دا توێژینه‌وه‌یه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌دا په‌نیر به هه‌ردوو جۆره‌كه‌یه‌وه چه‌ورو كه‌مچه‌ور هه‌ستیاری ئه‌نسۆلینی له‌و مشكانه‌دا باشتركردووه كه نه‌خۆشی شه‌كره‌یان نه‌بووه، به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه‌دایه توێژینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن جوتیارانی شیره‌مه‌نی له كه‌نه‌دا سپۆنسه‌ر كراوه‌و نازانرێت تاوه‌كو چ ڕاده‌یه‌ك كاریگه‌ریان هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه. به‌رپرسی توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت: به‌هۆی چه‌ورییه تێركراوه‌كان و به‌كتریا به‌سووده‌كانی ناوی خواردنی په‌نیر ئه‌گه‌ری توشبوون به جۆری دووه‌می شه‌كره كه‌مده‌كاته‌وه. خاك - سیڤا ئازاد س: سیدتی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure