توێژه‌ران له زانكۆی ماوین سینای، ڕێگه‌چاره‌یه‌كی نوێیان په‌ره‌پێداوه كه ده‌توانێت چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه بكات. بۆ ئه‌مكاره وروژێنه‌ره به‌رگره‌كان ڕاسته‌وخۆ له تومۆرێك ده‌ده‌ن تاوه‌كو كۆئه‌ندامی به‌رگری فێربكه‌ن كه ئه‌و تومۆره‌و خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كانی دیكه له‌ناو هه‌موو له‌شدا له‌ناوببات. چاره‌سه‌ره‌كه، به‌ڕێوه‌بردنی زنجیره‌یه‌ك وروژێنه‌ر له‌خۆده‌گرێت كه ڕاسته‌وخۆ له تومۆره‌كه ده‌درێن. یه‌كه‌م وروژێنه‌ر خانه‌یه‌كی گرنگی به‌رگری به ناوی خانه‌كانی دێندریتیك بانگێشت ده‌كات كه وه‌ك جه‌نه‌راڵه‌كانی سوپای به‌رگری كارده‌كه‌ن. ورووژێنه‌ری دووهه‌م خانه‌كانی دێندریتیك چالاك ده‌كات، كه ئه‌ویش خانه‌كانی تر، واته سه‌ربازه‌كانی كۆئه‌ندامی به‌رگری ڕاده‌هێنێت تاوه‌كو خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان بكوژن و كاریان به خانه‌كانی دیكه نه‌بێت. سوپای به‌رگری فێرده‌بێت كه تایبه‌تمه‌ندی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان بناسێته‌وه تاوه‌كو به‌دوایاندا بگه‌ڕێت و له سه‌رانسه‌ری له‌شدا له‌ناویان ببات. توێژه‌ران زۆر گه‌شبینن به كاریگه‌ری ئه‌م ڕێگه‌چاره نوێیه. ئه‌م ڕێگه‌چاره‌یه بۆ چاره‌سه‌ری چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه‌و له‌ناویاندا شێرپه‌نجه‌ی منداڵدان و جگه‌ر تاقیكراوه‌ته‌وه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure