كه‌ره‌سته‌كان: نیو سنگی مریشك ۵۰ گرام رۆنه كه‌ره ۱ كه‌وچكی چێشت رۆن ۱ بیبه‌ر ۱ پیاز ۱۲۵ گرام قارچك ۱ كه‌لۆ سیر ۲ كه‌وچكی چێشت دۆشاوی ته‌ماته ۲ كه‌وچكی چا به‌هاراتی بیبه‌ر ۱ په‌رداخ ئاوی كوڵاو كه‌مێك خوێ شێوازی ئاماده‌كردن: * سه‌ره‌تا سنگی مریشكه‌كه قاش بكه‌و له‌ناو تاوه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆن و رۆنه‌كه‌ره‌دا سووری بكه‌ره‌وه تا ره‌نگی سنگی مریشكه‌كه قاوه‌یی ده‌بێت. * ئێستاش پیازو سیره‌كه وردبكه‌و به‌جیا له‌ناو مه‌نجه‌ڵێكدا له‌گه‌ڵ كه‌مێك رۆن و خوێ سوری بكه‌ره‌وه. * هه‌روه‌ها بیبه‌ره‌كه‌ش قاش بكه‌و سوری بكه‌ره‌وه. * دواتریش قارچكه‌كان به‌وردی قاش بكه‌و له‌ناو مه‌نجه‌ڵه‌كه‌دا سووری بكه‌ره‌وه. * ئێستاش دۆشاوی ته‌ماته‌كه تێكه‌ڵبكه‌و هه‌روه‌ها به‌هاراتی بیبه‌ریشی به‌سه‌ردا بكه. * یه‌ك په‌رداخ ئاوی كوڵاوی تێبكه‌و بۆ ماوه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاگرێكی هێواش بیانكوڵێنه. * له‌كۆتاییدا سنگی مریشكه‌كه‌شی تێبكه‌و با پێكه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م بكوڵێت. خاك – س: ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure