20/4/2019 10:28 AM

مانچستەر سیتی و تۆتنهام یاری چامپیۆنزلیگ دوبارە دەكەنەوە

پاش ئەوەی لە هەفتەی رابردوو لەمیانی یارییەكانی قۆناغی هەشتی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا یانەی مانچستەر سیتی لەنێو یاریگای خۆیدا لەسەر دەستی یانەی تۆتنهام ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتیەكە كرد ئەمرۆ هەمان یاری ئەنجام دەدەنەوە
.

بەڵام یارییەكەی ئەمرۆ جیاوازییەكەی لەوەدەبێت كە لە خولی پریمەرلیگ رووبەرووی یەك دەبنەوە .

بەهەمان شێوە یارییەكە لە نێو یاریگای ئیتیحادی تایبەت بەیانەی مانسیتی دەبێت كە چاوەرێ دەكرێت یانەی مانسیتی بە گیانی تۆڵەوە ئەو یارییە ئەنجام بدەن و خۆیان لە نازناوی پریمەرلیگ نزیكتر بكەنەوە كە لەئێستادا لە پلەی یەكەمی خولەكە دەبینرێت ,هەرچی یانەی تۆتنهامە لە پریمەرلیگ لە ئێستادا لە پلەی سێیەمی خولەكە دەبینرێت  و دەیەوێت وەرزی داهاتوو خۆی بكەیەنێتەوە چامپیۆنزلیگ .

یارییەكە كاتژمێر 2:30 خولەك دەبێت بەكاتی كوردستان .




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved