به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر خواردنه‌وه گازییه شیرینه‌كان، ئه‌و خواردنه‌وانه مه‌ترسی ته‌ندروستیان لێده‌كه‌وێته‌وه‌و مرۆڤ توشی نه‌خۆشی گورچیله ده‌كه‌ن. به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك له "Clinical Journal of the American Society of Nephrology" دا بڵاوكراوه‌ته‌وه مه‌ترسییه‌كانی زێده‌ڕۆیی له خواردنه‌وه گازییه‌كاندا خراوه‌ته‌ڕوو، توانراوه كارگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی زۆر خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه گازییه شیرینه‌كانی وه‌ك (كۆكاكۆلا، پێپسی، ماونتن دیۆ، فانتا) له‌سه‌ر گورچیله ئاشكرابكه‌ن. توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر ته‌ندروستی زیاتر له سێ هه‌زار كه‌س كراوه، بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ ڕۆژانه یان به ڕێژه‌یه‌كی به‌رده‌وام و زۆر ئه‌م خواردنه‌وه گازیانه‌یان خواردووه‌ته‌وه، له‌ده‌ره‌نجامدا 6%ی به‌شداربووه‌كان توشی نه‌خۆشی درێژخایه‌نی گورچیله بوون. به‌پێی ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله له‌م كه‌سانه‌دا به‌هۆی زێده‌ڕۆیكردن بووه له خواردنه‌وه گازییه شیرینه‌كان. ئه‌و تیمه‌ی سه‌رپه‌رشتی ئه‌م توێژینه‌وه‌كه‌یان كردووه، ئاماژه‌یان به گرنگی كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه گازییه‌كان و ئه‌و به‌رهه‌مانه كردووه، بۆ پارێزگاریكردن له ته‌ندروستی گورچیله‌كان. خاك - سیڤا ئازاد س: گۆڤاری هییه
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure