یه‌كێكه له شوێنه پیرۆزه‌كانی فه‌ره‌نسا‌و ئه‌وروپاش، كه باره‌گای ئه‌بره‌شیه‌ی پاریسه‌و ده‌كه‌وێته به‌شی خۆرهه‌ڵاتی شاره‌كه‌وه له‌سه‌ر رووباری سین. له رووی ئیدارییه‌وه ده‌كه‌وێته بازنه‌ی چواره‌می شاری پاریسه‌وه، كه ده‌كاته ناوجه‌رگه‌ی پاریس. له رووی هونه‌ری بیناسازییه‌وه به یه‌كێك له جوانترین نموونه‌كانی هونه‌ری بیناسازی گۆتیكی فه‌ره‌نسی داده‌نرێت، ئاشكرایه ئه‌و جۆره بیناسازیه‌ش له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا له ئه‌وروپا باو بووه، جیاوازی ئه‌و جۆره له هونه‌ری بیناسازی له‌گه‌ڵ بیناسازی رۆمانیدا له‌وه‌دایه كه داهێنان له گومه‌زه‌كه‌یدا كراوه، جگه له‌وه‌ش په‌نجه‌ره‌ی ره‌نگاوڕه‌نگی جوان‌و گه‌وره‌و نه‌خش‌و نیگاری زۆر ورد‌و سه‌رنجڕاكێشی هه‌سه. كاتدرائی نۆتردام له شوێنی یه‌كه‌م كه‌نیسه‌ی مه‌سیحی له پاریس له 528ی زایینی‌دا دروست كراوه‌و دواتر له سه‌ده‌ی ده‌یه‌می زایینی‌دا بۆ یه‌كه‌م جار شێوه‌ی گۆتیكی وه‌رگرتووه، به‌ڵام به‌رده‌وام كاری تێدا كراوه‌و له ساڵی 1160 تا راده‌یه‌كی زۆر شێوه‌ی ته‌واوی خۆی وه‌رگرتووه. هه‌ر له‌و كاتدرائیه‌شدا ناپلیۆن بۆناپارت تاجی شاهانه‌ی له‌سه‌ر نرا. كاتدرائیه‌كه به راده‌یه‌ك به‌ناوبانگه، كه یه‌كێك له جوانترین به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كانی ڤیكۆر هۆگۆش رووداوه‌كانی له‌وێدا روو ده‌ده‌ن‌و رۆمانه‌كه‌ش ناوی (پشتكووڕه‌كه‌ی نۆتردام). بەداخەوە کەئەم شوێنەوارە چەند رۆژێک بەر لە ئێستا گڕی گرتوو زیانێکی زۆری بەرکەوت.
خاك- ئاژانسەكان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure