دوو گه‌نجی ئیتالی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌ناو دارستانێكدا كه‌بابیان دروستكردووه‌و دواتر به‌وهۆیه‌وه 2400 هێكتار له‌و دارستانه‌یان به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه سوتاندووه، سزاده‌درێن. ده‌یلی مێڵ له‌وباره‌یه‌وه ئاشكرایكردووه: له سه‌روبه‌ندی شه‌وی سه‌ری ساڵی 2019دا دوو گه‌نجی ئیتالی ته‌مه‌ن 22 ساڵان له داستانێكی نزیك ده‌ریاچه‌ی كۆمۆ له باكوری ئیتالیا‌و له 25 كیلۆمه‌تری میلان، ویستویانه كه‌باب دروستبكه‌ن به‌ڵام روبه‌ڕووی كاره‌ساتی گه‌وره بونه‌ته‌وه.. ئه‌و دوو گه‌نجه كاتێك ئاگریان كردووه‌ته‌وه به‌وهۆیه‌وه له‌ژێر كۆنتڕۆڵیان ده‌رچووه‌و 2400 هێكتاریان له دارستانه‌كه سوتاندووه‌و هاوكات زیان به ژماره‌یه‌ك گوند گه‌یه‌نراوه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی مه‌ڕوماڵاته‌كانیان هه‌مووی له‌ناوچوون. جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه: هه‌رچه‌ند ئه‌و دوو گه‌نجه نكۆڵیان كردووه، به‌ڵام دادوه‌ر به تاوانبار ناویبردوون و سزای 2 ملیۆن پاوه‌ند واته 30 ملیۆن دۆلاری به‌سه‌ردا سه‌پاندوون. خاك - وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure