ته‌قینی كڕكڕاگه‌ی ئه‌ژنۆ (meniscus tear)چییه؟ له‌وباره‌یه‌وه د.هه‌ڤین كه‌مال شاه محه‌مه‌د پسپۆڕ له زانستی ئازار‌و به‌نج و شاره‌زا له چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشی جومگه‌كان بێ نه‌شته‌رگه‌ری و هاوكات ئه‌ندامی ئه‌كادیمیای ئه‌مریكی بۆ ئازار شكاندن له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ڕایگه‌یاندووه: ته‌قینی كڕكڕاگه‌ی ئه‌ژنۆ یه‌كێكه له باوترین ئه‌و پێكانانه‌ی كه له‌وانه‌یه ڕووبدات له وه‌رزشه‌وانه‌كاندا، به‌تایبه‌تی له وه‌رزشه‌وانی فوتبۆڵێن و ئه‌و وه‌رزشانه‌ی كه به‌رزبوونه‌وه‌و ئاڕاسته گۆڕینی جومگه‌كه‌ی له‌پر تیایه وه‌كو سۆكه‌رو ڤولی بوڵ.. وه‌رزشه‌وان هه‌تا به‌ته‌مه‌نیش بێت ڕێژه‌ی توشبوونی زیاد ده‌كات 40$ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌روو ته‌مه‌ن 65 ساڵن ته‌قینی كركراگه‌یان هه‌یه. نیشانه‌كانی: ته‌قینی كڕكڕاگه‌ی ئه‌ژنۆ بریتییه له برینداربوونی ئه‌و چینی كڕكڕاگه‌یه‌ی جومگه‌كه‌ی داپۆشیوه‌و یارمه‌تی ئێسكه‌كه ئه‌دات بۆ زیاتر به‌رگه‌گرتنی زه‌بر، هه‌ندێكجار پارچه‌یه‌ك له كڕكڕاگه‌كه لێده‌بێته‌وه‌و ده‌چێته ناو جومگه‌كه كه ده‌بێته هۆی قفڵبوونی جومگه‌كه. گرنگترین نیشانه‌كانی: *ئازار له ئه‌ژنۆدا *ئاوسانی جومگه‌كه *ده‌نگیكی پۆپ - ئۆف هه‌ست پێئه‌كه‌یت له‌كاتی ڕوودانی پێكانه‌كه‌دا *زه‌حمه‌ت نوشتانه‌وه‌و ڕێككردنه‌وه‌ی جومگه‌كه *قفڵبوونی جومگه‌كه ده‌ستنیشانكردنی: *له‌ڕێگای فه‌حسی سه‌ریری نه‌خۆشه‌كه، كه نیشانه‌كانی تیا ده‌رده‌كه‌وێت. *له‌ڕێگای (x ray) ئه‌شعه‌ی ڕه‌ش و سپی، ئه‌ویش به‌س له‌كاتێكدا پارچه‌یه‌ك له كڕكڕاگه‌كه لێبووبێته‌وه‌و چووبێته ناو جومگه‌كه. *باشترین ڕێگا بۆ ده‌ستنیشانكردن ئه‌شعه‌ی ته‌نوورییه (MRI). چاره‌سه‌ر: چاره‌سه‌ری ئه‌مجۆره ته‌قینه ئه‌كه‌وێته‌سه‌ر ته‌مه‌ن، ڕێژه‌ی چالاكی كه‌سه‌كه، ڕێژه‌ی ته‌قینه‌كه، جۆری ته‌قینه‌كه‌و شوێنی ته‌قینه‌كه (ئایا به‌شی ده‌ره‌وه‌ی كڕگڕاگه‌كه‌یه یاخود به‌شی ناوه‌وه) به‌شی ده‌ره‌وه هه‌ندێكجار ئه‌گه‌ر زۆر نه‌بێت پێویستی به چاره‌سه‌ر نیه له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شی ده‌ره‌وه خوێنی زۆر بۆ ئه‌ڕوات یارمه‌تی چاكبوونه‌وه‌ی ده‌دات به خێرایی، به‌ڵام به‌شی ناوه‌وه به‌پێچه‌وانه‌وه خوێنی كه‌م بۆ ئه‌ڕوات له‌به‌رئه‌وه پێویستی به چاره‌سه‌ره‌و ماوه‌یه‌كی زیاتری ئه‌وێت بۆ چاكبوونه‌وه. خۆشبه‌ختانه هه‌موو جۆره ته‌قینێك پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری نیه، ئه‌گه‌ر جومگه‌كه زوو زوو قفڵ نه‌بێت، هه‌ندێكجار نه‌شته‌رگه‌ری ته‌نیا بۆ خێراكردنی چاكبوونه‌وه‌یه. كاتێك پێكانێك ڕووده‌دات چی بكه‌یت باشه؟ *پشوودان به جومگه‌كه، هه‌ندێكجار ته‌نیا به‌س ڕۆشتن ڕێگاپێدراوه، باشتروایه كه تازه‌ش بوو دارشه‌ق به‌كاربهێنرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار له‌كاتی ڕۆشتندا. *به‌كارهێنانی پاكی سارد بۆ ماوه‌ی (15-20) ده‌قیقه هه‌موو (3-4) سه‌عات جارێك بۆ ماوه‌ی 2-3 ڕۆژ له روودانی پێكانه‌كه هه‌تا ئازار‌و ئاوسانه‌كه كه‌مده‌كات. *به‌كارهێنانی باندج بۆ جومگه‌كه یاخود به‌ستنی جومگه‌كه به بره‌یسی تایبه‌ت له‌كاتی جوڵه‌و وه‌رزشدا. *به‌رزكردنه‌وه‌ی قاچ له‌كاتی پاڵكه‌وتن یاخود دانیشتن ئه‌ویش به دانانی پشتی له‌ژێر قاچه ئاوساوه‌كه‌دا. *به‌كارهێنانی ئازارشكێنه‌كان (NSAID) هه‌م بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار‌و هه‌م بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردنه‌كه. *ئه‌نجامدانی وه‌رزشی تایبه‌ت كه ماسولكه‌كانی ده‌وری جومگه‌كه رائه‌كێشێت و گرژبوونه‌وه‌كه خاوده‌كاته‌وه. *دووركه‌وتنه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك له‌و چالاكیانه‌ی ڕاكردن و بازهه‌ڵدانی تیادایه. *به‌كارهێنانی ده‌رزی تایبه‌ت بۆ جومگه‌كه، وه‌كو (ستیروید، پلاسما، پرۆلوتیراپی). ٨*چاره‌سه‌ری فیزیایی و چاره‌سه‌ری سروشتی. *نه‌شته‌رگه‌ری: ئه‌میش به‌س له‌كاتێكدا كه ته‌قینه‌كه گه‌وره‌بێت یاخود به‌شێكی زۆری ناوه‌وه‌ی جومگه‌كه‌ی گرتبێته‌وه، یاخود پارچه‌یه‌كی لێبوبێته‌وه بۆ ناو جومگه‌كه. كه‌ی پێكانی كڕكڕاگه‌كه چاكده‌بێته‌وه؟ چاكبوونه‌وه ده‌كه‌وێته‌سه‌ر ڕێژه‌ی پێكانه‌كه، جۆره‌كه‌ی و ته‌مه‌نی نه‌خۆشه‌كه به‌ڵام له‌زۆربه‌ی كاتدا له ماوه‌ی (4-6 ) هه‌فته پێویسته بۆ چاكبوونه‌وه‌ی ته‌واو. وێنه‌كان ئه‌و وه‌رزشانه‌ن كه پێویسته بكرێت بۆ زوو چاكبوونه‌وه‌ی ته‌قینی كڕكڕاگه.. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure