22/4/2019 04:33 PM

ئیتۆ به‌ باڵیۆزی مۆندیالی 2022 دیاری كرا

ساموێل ئیتۆی ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێ به‌ شێوه‌یه‌كی ره‌سمی وه‌كو باڵیۆزی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ر دیاری كراو له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی‌ باڵای قه‌ته‌ر بۆ وه‌به‌رهێنانی وه‌رزشی وه‌كو باڵیۆز ناسێندرا.
ئیتۆ یه‌كێكه‌ له‌ دیارترین ئه‌ستێره‌كانی تۆپی پێ له‌ ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا و ئێستاش له‌ خولی قه‌ته‌ر یاری ده‌كات و دیاری كردنیشی به‌ باڵیۆزی مۆندیال بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ریكلام بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ بكات.
ئیتۆ پێشتر به‌شداری 4 مۆندیالی كردوه‌و 21 ساڵیش بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ یاری كردوه‌ كه‌ 118 یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ كردوه‌.
به‌ پێی راگه‌یاندراوی لیژنه‌كه‌ش ئیتۆ پێش ده‌ستپێكردنی مۆندیال سه‌رپه‌رشتی چه‌ندین پڕۆژه‌ ده‌كات لاوانه‌ پڕۆژه‌ی مافی كرێكاران كه‌ ئیش له‌ یاریگاكان ده‌كه‌ن.
ماوه‌ته‌وه‌ بڵێین پێشتریش رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ساڵی 2017 ئیتۆی وه‌كو باڵیۆز دیاری كرد ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و پڕۆژه‌ خێرخوازیانه‌ی له‌ كامیرۆن و ئه‌فریقای ئه‌نجامی داون.

خاك- ئاژانسەكان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved