دۆزینه‌وه‌یه‌كی پزیشكیی نوێ كۆتایی به‌نیشانه‌كانی پیریی ده‌هێنێت و به‌چرچ ولۆچی ڕوخسار ده‌ڵێت ماڵئاوا.تیمی( ئیمی نیشیمۆرا) له زانكۆی تۆكیۆ بۆ پزیشكیی و ددان گه‌یشتنه دۆزینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌و ئه‌وه دۆزینه‌وه‌یه‌شیان له‌سه‌ر مشك و ئه‌و شانانه‌ی مرۆڤ تاقیكرده‌وه كه له تاقیگه گه‌شه‌ی پێدراوه، به‌ڵام تا ئێستا دۆزینه‌وه‌كه‌یان له‌سه‌ر مرۆڤی زیندوو تاقینه‌كردوه‌ته‌وه. ئه‌و زانایانه له‌گۆڤاری (Natural)دا نووسیویانه، ئه‌وان دوو پێكهاته‌ی كیمیاییان دۆزیوه‌ته‌وه كه ده‌توانێت ئاستی پرۆتینی (COL17A1) به‌رز بكاته‌وه كه ئه‌وانیش (Y27632) و (ئه‌بوسینین)ن و بریتییه له پرۆتینێكی بنه‌ڕه‌تیی كه ده‌توانێت به‌رجه‌سته‌كه‌ری فاكته‌رێكی نوێ بێت بۆ بنه‌بڕكردنی پیریی، و هه‌ر ئه‌و زانایانه گه‌شه‌یان داوه به دوو جۆری ده‌رمان كه ده‌بنه هیوابه‌خشێك سه‌باره‌ت به گه‌شه‌پێدانی كانیی گه‌نجێتی له داهاتوودا. ئه‌و دوو ده‌رمانه ئاستی پرۆتینی ناسراو به (COL17A1)زیاد ده‌كات ، كه به ڕێژه و ئاستێكی به‌رز له خانه‌ی پێستی گه‌نجدا هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات و به‌ساڵاچوونی مرۆڤ ئه‌و پرۆتینه كه‌م ده‌بێته‌وه و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات پێست نیشانه‌ی پیریی تێدا ده‌ربكه‌وێت و ناسكتر ببێته‌وه. له‌و كاته‌ی كه زۆر خانه له‌قوڵاییه‌كی دیاریكراوی پێستدا دروست ده‌بێت و ئاستێكی به‌رزی ئه‌و پرۆتینه‌ی هه‌یه ، گه‌نجێتیی پێست به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌سیناریۆی مانه‌وه بۆ به‌هێزه ، خانه پێستییه زۆر باشه‌كان سه‌رده‌كه‌ون به‌سه‌ر خانه لاوازه‌كانی كه ده‌مرن به تێپه‌ڕبوونی كات ژماره‌یه‌ك خانه‌ی پێستی به‌هێز دروست ده‌بن و به‌سه‌ر خانه لاوازه‌كاندا زاڵ ده‌بن، ئه‌وه‌ش دیمه‌نی پێست ده‌گۆڕێت و ششێوه‌یه‌كی چرچ و لۆچی ده‌داتێ. نیگه‌رانی و پشێویی ده‌روونی و كه‌وتنه به‌ر كاریگه‌ریی مادده‌ی ژه‌هراویی و كیمیایی و زۆر چوونه به‌ر تیشكیی خۆر، فاكته‌رێكی سه‌ره‌كین بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی پرۆتینی (COL17A1). به‌ڵام زانایانی ئه‌و تیمه شێوازێكیان دۆزیوه‌ته‌وه بۆ زیادكردنی ئاستی ئه‌و پرۆتینه، به شێوه‌یه‌ك ده‌رمانه پێشكه‌وتووه‌كان ده‌توانن یارمه‌تیده‌ر بن له سارێژبوونه‌وه‌ی برینه‌كان و ته‌نانه‌ت خۆپاراستن له شێرپه‌نجه‌ی پێستیش. ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌گه‌ری ئاسانكردنی نوێكردنه‌وه‌ی پێست و كه‌مكردنه‌وه‌ی پیریی پێست ، هه‌روه‌ها خانه ساغه‌كانی پێستی شیرده‌ره‌كان ده‌توانێت شانه‌ی زۆر باش به‌رهه‌مبیێننه‌وه و خانه بێكه‌ڵك و خانه تێكچووه‌كانیش بگۆڕن . سه‌رچاوه: RT
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure