24/4/2019 05:18 PM

لە نێوان وشە و ڕەنگدا

 

 

ژینۆ عەبدولڵا

 لە سیمینارێكی تایبەتدا شاعیرو هونەرمەندو رۆژنامەنوس شەوقی عبدالامیر كەبۆ مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی پێشكەش كرد، سەر لەبەیانی رۆژی ٢٢/٤/٢٠١٩ لە هۆڵی کۆنگرێس لە سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی ،هونەرمەند شەوقی عبدالامیر پاش خۆناساندنی خۆی و پێشكەش كردنی ژیاننامەی(ئۆتۆ بایو گرافی) چووە ناو بابەتی شیعر نووسین و پاشان ژیانی لە فەرەنساو كاركردنی لە یونسكۆ،دیارە شارەزاییەكی باشی لە بواری مخگوگات و دەستنووسی و رێساو سیستەمی نووسین پەیدا كردووە. ئەمەش وای لێكردووە بەدوای دۆزینەوەی پەیوەندی ئاماژە پێكراو و واتا دەبێت،واتا دال و مدلول . شاعیرو هونەرمەند تیشكێكی باشی خستە سەر قۆناغەكانی سیستەمی نووسین لە سەرەتاوە كە pictorial ) صوری)یان وێنەیی بووە كەلەسەر ئەشكەوتەكانەوە دەستی پێكردووە پاشان بووەتە ideograph وزیاتر بەرەو ئە بستراكت چووە كە بووە بەو هێماو(سیمبول)ە ی كەئیمرۆ لە زۆربەی زمانەكانی دنیا بەكاردێت ،و ئەم قۆناغە قۆناغێكی زۆر ئاڵۆزە كە پەیوەندیەكی راستەوخۆ لە نێوان ئاماژە پێدراو ئاماژە پێكەردا نییە (دال والمدلول) . هونەرمەند باسی لە هەنگاوە مێژووییە کرد  کە بە یەكەمین هەنگاوی سیستمی نووسین دادەنرێت بەرەو ئەبستراکت (تجرید) کە لە نووسینی بزماری سۆمەرییەكانەوە دەستی پێكردووە كە هێماكان بەشێوەی ئەندازەیی دەركەووتون واتە سێگۆشەو لاكێشەو هێڵ و هێمای جیاواز بە گۆشەكاندا هاتووە و هتد...... ولە سەردەمی فینیقیەكاندا بەتەواوی سیستەمی پیكتۆریاڵ(صوری)بەرەو سیمبولی (هێمای) چوو،وەدەتوانرێت ئەم شێوە نووسینە بەبنەمای سیستەمی نووسینی نوێ‌ دابنرێ‌. پاشان هونەرمەند باسی سەرسامی خۆی بە شارستانیەتی وڵاتی نێو دوو ڕووبارەکە  پیشانداو،باسی ئەو لەوحە(تابلۆ) قوڕییانەی كرد كەلە ناوەراست وباشووری عێراقدا دۆزراونەتەوە،هەر لە بەر ئەو هەموو ئاڵۆزیەی لە تیۆری ماناو هێمادا هەیە شاعیر هەوڵی ئەوەی داوە كە زمانی  خۆی بەئەو لەوحەو (تابلۆ) سۆمەریانە دەرببڕێ، ‌چونکە بەلای شاعیرەوە تێكەڵكردنی رەنگ وێنە لەگەڵ نووسیندا تابلۆیەكی كاریگەرترو مانا بەخشتر دەدات بەسەرمەشقانی رێگای هونەرو ئەدەب.
 هونەرمەند شەوقی عەبدولئەمیر شاعیر،رۆژنامەنوس،دبلۆمات،هونەرمەند شەوقی لەپاریس ژیاوە *وەك ڕاوێژكار كاری كردووە لە رێكخراوی یونسكۆی نێودەوڵەتی،بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەشاری بەیروت لە لوبنان. *پاش گەڕانەوەی بۆ عێراق سەرقاڵی كاری رۆژنامەنوسی دەبێت. *دەبێت بەسكرتێری تەحریر(سەرنوسەری) فەرمی رۆژنامەی صباحی عەرەبی بۆ ماوەی ساڵێك. *پاشان رۆژنامەی(بیت النصرین) دادەمەزرێنێت دەبێتە سەرنوسەر و سەرپەرشتیاری ئەو رۆژنامەیە. *چەندین دیوان و كتێب و توێژینەوەی رەخنەیی بڵاو كردۆتەوە لە بواری شیعر،بەزمانی عەرەبی و رێژەیەكی زۆریش لەبەرهەمەكانی وەرگێڕاوە بۆ زمانی فەرەنسی. *كاری وەرگێڕانی كردووە لە زمانی عەرەبی بۆ زمانی فەرەنسی بەتایبەتی دیوانە شیعریەكان بەرهەمی شاعیرە عەرەبیەكان وەك ئەندونیس. لەسەر ئاستی بەرهەمهێنانی كاری هونەری،ئەم پێشانگایە دەبێتە یەكەم ئەزمونی هونەری ئەم شاعیرە كە خواستی دروستكردنی دەقێكی شیعری هەیە لەسەر بنەمای وێنە كێشان،وێنە كێشان دەبێتە زمانێكی رەها بۆگواستنەوەی هەست و نەستی هونەرمەندی شاعیر تۆماركردنی هەڵچونەكانی. شەوقی وەك خۆی دەدوێت:من راستە مێژووم نیە لەبەرهەم هێنانی كاری هونەری بەڵام بینەرێكی بەردەوام و چالاك بووم لەبۆنە هونەریەكاندا و، رۆڵێكی دیارم هەبووە لە دنیایی هونەر بۆ دروست كردنی لینكێك لەنێوان ئەدەب و هونەر،بەنووسینی شیعر و بڵاوكردنەوەی هزری جوانی و جوان. وێناكردن تەنها بە وێنە كێشان ئەنجام نادرێت چونكە پرۆسەی شیعر نووسین پرۆسەی بەرجەستەكردنی وێنەیی لەرێگای دەقێكی نوسراو. گواستنەوەی بینراو بۆ دەقێكی نووسراو. سەرچاوەی شیعر لای شوقی الامیر میراتی ئەركیو لوژی میسوپۆتامیا،بەتایبەت بەرهەمی سۆمەرییەكان(تابلیتی گڵینە) الالواح الگینیە السومریە (رقائم الگین)او (رقائم الهجرە). شایەنی باسە ئەم كارە هونەرییە لە بەغدا نمایش كراوە وپێشانگاکە لەلایەن باڵوێزی فەرەنسی لە عێراق كرایەوە و بە ئامادە بونی وەزیری رۆشنبیری عێراق.







زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved