24/4/2019 10:14 PM

ئەو کەسانەی هەستی یەکبوونیان هەیە، زیاتر لە ژیانیان ڕازین

ئەو کەسانەی کە هەستی یەکبوونیان هەیە، واتە هەست دەکەن کە هەر شتێک لە دنیادا پێکەوە گرێ دراوە و بەستراوە، زیاتر لەو کەسانە لە ژیانیان ڕازین کە بەو شێوەیە بیر ناکەنەوە، گرینگ نییە کە کەسەکان سەر بە چ ئایینێک بن.
لۆرا ئێدینگێر دوکتورا لە زانکۆی مەنهایم و نووسەری توێژینەوەکە دەڵێت "هەستی یەکبوون لەگەڵ خودا، ژیان، جیهان و کەسانی دیکە لە زۆر ئایین و دابونەریتدا باس کراوە. ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە بۆمان دەرەخات کە هەستی یەکبوون کاریگەرییەکی یەکجار زۆری لەسەر ڕازیبوون لە ژیان هەیە."
ئێدینگێر دوو بەدواداچوونی کرد بۆ نزیکەی ٧٥ هەزار کەس لە ئەڵمانیا. لە یەکەم بەدواداچووندا زیاتر لە ٧٠٠٠ بەشداربوو لە پڕۆژەیەکی هاوکاریی نێوان زانکۆ و کۆمپانیایەکدا داوایان لێ کرا، وەڵامی زنجیرەیەک پرسیار بدەنەوە کە پەیوەندی بە بڕوای یەکبوون هەیە. ئێدینگێر بۆی دەرکەوت کە پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان هەستی یەکبوون و ئەو چەمکانەدا هەیە کە پەیوەندییان بەو هەستەوە هەیە. هەروەها بۆی دەرکەوت ئەو کەسانەی کە زیاتر هەستی یەکبوونیان بووە زۆر زیاتر لە ژیانیان ڕازی بوون.

خاک - سەمەد کوردە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved