توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستووه مناڵان زۆتر كارلێكدهكهن له‌گه‌ڵ باوانیان كاتێك كتێبی چاپكراویان بۆ ده‌خوێننه‌وه له‌وه‌ی كتێبه‌كان ئه‌لكترۆنیی بن و له رێی ئینته‌رنێته‌وه بۆیان بخوێننه‌وه . پسپۆڕان ڕێنمایی دایك و باوكان ده‌كه‌ن كه باشتره كتێبی چاپكراو و كاغه‌زیی بۆ مناڵه‌كانیان بكڕن و بخوێننه‌وه له‌بری ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر و تابلێت بۆیان بخوێننه‌وه و هۆكاره‌كانی ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه‌ڕوو. ئامارێكی سه‌نته‌ری (بیۆ)ی ئه‌مریكیی بۆ توێژینه‌وه‌كان ئاشكرایكردووه، له نێوان ساڵانی 2011 بۆ 2014 دا ژماره‌ی ئه‌و ئه‌مریكیانه‌ی كه كتێبی ئه‌لكترۆنیی ده‌خوێننه‌وه له(17%)ه‌وه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ (28%) به‌به‌راورد به خوێندنه‌وه‌ی كتێبی چاپكراو و كاغه‌زیی و هۆكاری ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كتێبی ئه‌لكترۆنی نرخی هه‌رزانتره و ده‌توانرێت ژماره‌یه‌كی زۆری كتێب له كۆمپیوته‌رو تابلێتدا خه‌زن بكرێت‌و جێگه‌یه‌كی كه‌متریش ده‌گرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك توێژینه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ند ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه ڕۆژنامه‌گه‌ریی ئه‌لكترۆنیی نه‌یتوانیوه ڕۆژنامه‌گه‌ریی چاپكراو له‌ناو به‌رێت، بۆ ڕاستیی ئه‌وه‌ش له دوا توێژینه‌وه‌ی ئه‌مریكیدا كه له‌زانكۆی میشیگان له‌سه‌ر مناڵان كراوه ، جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه هێشتا كتێبی چاپكراو و كاغه‌زیی په‌سه‌نده بۆ ئه‌وه‌ی وا له مناڵان بكرێت ئاره‌زوویان له خوێندنه‌وه هه‌بێت و باشتر كارلێك له‌گه‌ڵ دایك و باوكیاندا بكه‌ن. خاتوو (تیڤانیی مونه‌زر) پسپۆری گه‌شه‌پێدانی ڕه‌فتاری مناڵ له‌نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی میشیگانو گه‌وره ڕاوێژكاری ئه‌و توێژینه‌وه‌یه دوپاتیده‌كاته‌وه كه كتێبی چاپكراو پێودانگی ئاڵتونییه بۆ هه‌ژاندنی كارلێكه ئیجابیه‌كانی نێوان مناڵ و دایك و باوكی». ئه‌و خانمه ده‌شڵێت» ئامانجمان له‌م توێژینه‌وه‌یه ئه‌وه نییه شته‌كه قورس‌تر بكه‌ین له‌سه‌ر دایك و باوكان، به‌ڵكو بۆ یارمه‌تیدانیانه له‌پێناو سه‌رنج خستنه سه‌ر ئه‌و چالاكییانه‌ی كارلێكیان له‌گه‌ڵ مناڵه‌كانیان زیاتر ده‌كات». خاتوو مونه‌زر ڕونیكردهوهو وتی» له‌كاتی توێژینه‌وه‌كه‌مان كه دوو جۆر كتێبی ئه‌لكترۆنی و كتێبی چاپكراو و كاغهزیمان به‌كارهێنابوو، له‌گه‌ڵ هه‌ردوو جۆری كتێبه ئه‌لكترۆنییه‌كان باوك و دایكه‌كان كه ژماره‌یان 37 دایك‌و باوك بوو كه‌متر باسی چیرۆكه‌كانیان ده‌كرد و شته‌كانیان ڕوونده‌كرده‌وه، زیاتر ڕێنماییان ده‌دا به مناڵه‌كان سه‌باره‌ت به‌ئامێره‌كانی كۆمپیوته‌ر و تابلێته‌كان و كه‌متر خودی چیرۆكه‌كانیان ڕوندهكردهوه. كه ئه‌مه‌ش كارلێكی نێوان مناڵ و دایك و باوكی كه‌متر ده‌كاته‌وه. به‌پێی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ش سه‌باره‌ت به چاودێریكردنی ئاستی په‌رۆشیی مناڵان بۆ خوێندنه‌وه و به تایبه‌ت خوێندنه‌وه‌ی كتێبی چاپكراو له قۆناغی قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی ده‌ركه‌وت (58%)ی ئه‌و مناڵانه‌ی كه توێژینه‌وه‌كه گرتبوونییهوهو حه‌زیان له خوێندنه‌وه‌ی كتێب بوو. ئه‌مه له كاتێكدایه چه‌ندین ئامار و ئه‌نجامی توێژینه‌وه هه‌ن ئه‌وه ده‌رده‌خات له‌ساڵی 2010ه‌وه له زۆربه‌ی ناوچه جیاجیاكانی ئه‌مریكا و ته‌نانه‌ت له سه‌رتاسه‌ری جیهانیش ڕێژه‌ی خوێنه‌رانی كتێب و به‌تایبه‌ت كتێبی چاپكراو زۆر زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ته‌نها مناڵان ناگرێته‌وه، به‌ڵكو گه‌وره‌كانیش خه‌ریكه به بیانووی جیا جیا ده‌ستبه‌رداری خوێندنه‌وه ده‌بن و زۆرتر به‌ره‌و جیهانی گریمانه‌یی سوشیال میدیا ده‌چن و وه‌ك دیلی ئامێری ته‌له‌فۆنه زیره‌كه‌كه‌ی دهستیانیان لێهاتووه. سه‌رچاوه: elaph
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure