25/4/2019 02:29 PM

بوونەکانی ئێرە

 

.....هەر بەمنداڵی سەیربوو... خۆی دەخزاندە تەنگترین شوێن... لە توڕڕەبوونەکانیان خۆی دوور دەخستەوە... ئەرکەکانی ڕادەپەڕاند...ئاگری کینەی کەسیانی پێ دانەدەمرکا.... بەکار بوو... وەلێ کەس بە زرنگی ئەوی نەدەزانی... قسەی پێدەوترا و لەزۆر شت  بێ بەش بوو... بەردەوامبوو لە ڕێکردنی ژیان... گەورەبوو... ڕەخنەیان لە چۆنیەتی قسەکردن و ڕێکردن و هەڵسوکەوت و گوفتاری دەگرت.... تێکیاندا داماوە... هێند سەریان خستە سەری.... 
 زاڵمێک لەناخیدا پەیدابوو، بووە دیکتاتۆرێک کەهەموو ژیانی گرتەوە.... توڕەبوو دنیای هێنایە سەرخۆی... قیژاندی.... بەرگی دەبەنگی لەخۆی دادڕی... شێتیەک گرتی کەتائێستایش بەری نەداوە، وای لێهاتووە هەرکەس دەیبینێ لەدوورەوە بەخۆبەزلزانی دەزانێ، ڕوو لەهەرکوێ دەکا ڕێگری کاری دەبن ، ڕقیان لە توندی و پێگەیشتنەکەیەتی.....  ئێستا قسەی لەگەڵ دەکەم.. چاوەکانی مشتێ نمەکی تێدایە... ئاو دەکەن و قەتیسماون... دەڵێ: دەزانی بونیاتی من چنگە خۆڵێکە کە هەرکارێکی لەگەڵدا بکرێ فایەی نیە؟ نە ماڵێکی پێ دروستدەکرێ ، نە ئەشێ ببێتە توحفەیەک ، تاقی پەنجەرەیەکی پێ بڕازێندرێتەوە.... نەکەس منی قبوڵە و نەمنیش بڕیارە کەسم قبوڵبێ؟ ....
بەبێ دەنگی تەنها گوێی لێ دەگرم... دەزانم هیچم پێ ناکرێ لەگەڵیدا... ئەو دەڵێ کەس ئەوی ناوێ... دەڵێ کە کینەیان بۆی هەیە...، بەڵام من ئەو وانابینم...، ئەو دڵێکی نەرم و زمانێکی شیرینی هەیە.. لەم خەیاڵانەدابووم، هێندەی تر گریاو هەژا، کۆپەڕەکەمی دڕاند... مێزەکەی لەژێر دەستم دەرکرد، کورسیەکەمی شکاند، پەرتوکەکانمی هەلاهەلا کرد... مەرەکەبەکەمی هەڵگرت و بۆنی کرد.... پرژاندیە سەر ڕوخسارم... توانیم فریای هێندی نوسین بکەوم ... بەرەوڕوم هات ئاگری گرت.... توانام نەبوو یەک وشەیەکیش لەزارم دەربهێنم..... بە هەردوو دەستەکانی قوڕگمی گرت.... چپاندی بە گوێچکەمدا و وتی :  پێویست ناکا تۆیش بوونت هەبێ...
خنکاندمی.

بە سۆز جەمال- خوێندكاری زانكۆی سلێمانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved