له راگه‌یه‌نراوێكدا كه راگه‌یاندنی نووسینگه‌ی خاتوو شاناز برایم ئه‌حمه‌د بڵاویكردووه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه كه ڕۆژی 26-4-2019 له هه‌واری شار له سلێمانی، خاتوو شاناز برایم ئه‌حمه‌د به یاوه‌ری خاتوو هه‌تاو برایم ئه‌حمه‌د به‌شداری" فێستیڤاڵی رۆژی جیهانی پزیشكی ڤێترنه‌ری" كرد، كه خوێندكاران و مامۆستایانی كۆلێژی پزیشكی ڤێترنه‌ری زانكۆ تیایدا به‌شداربوون. له‌میانه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی پرۆژه‌و چالاكییه‌كاندا، خاتوو شاناز برایم ئه‌حمه‌دو خاتوو هه‌تاو برایم ئه‌حمه‌د وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیان به‌و چالاكیانه‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری بۆ هه‌مووان له‌سه‌ر زانستی ڤێترنه‌ری، له‌نزیكه‌وه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ مامۆستایان و خوێندكارانی كۆلێژه‌كه كرد‌و ستایشی كاره‌كانیان كردن. جێی باسه، له رۆژی جیهانی پزیشكی ڤێترنه‌ری ڕێكخراوی IVSA به هه‌ماهه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان و خوێندكارانی كۆلێژی پزیشكی ڤێترنه‌ری فیستیڤاڵه‌كه‌یان رێكخستبوو. چالاكییه‌كانی فیستیڤاڵه‌كه پێكهاتبوون له (خستنه‌ڕووی ئه‌ركه‌كانی پزیشكی ڤێترنه‌ری و گرنگی پزیشكی ڤێترنه‌ری له كۆمه‌ڵگه‌دا، زانیاری ده‌رباره‌ی نه‌خۆشییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان مرۆڤ و ئاژه‌ڵ ( zoonoses )، زانیاری ده‌رباره‌ی به‌روبومه ئاژه‌ڵییه‌كان و جیاكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می كۆن و تازه، زانیاری ده‌رباره‌ی ئاژه‌ڵان و نه‌خۆشییه‌كانیان. چاره‌سه‌ركردن و پشكنینی ئاژه‌ڵان بێبه‌رامبه‌ر له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری ڤێترنه‌ریه‌وه، پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردنی جوانترین سه‌گ و پێدانی دیاری تایبه‌ت بۆ پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چه‌ند چالاكییه‌كی تر). خاك – ئا/كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure