28/4/2019 09:06 PM

گروپی سۆڵ کۆنسێرتێک بۆ گۆرانی و میوزیک سازدەکات

گروپی میوزیكی (soul) لە ئێوارەیەکی تێکەڵ بە نەسیمی میوزیکی و چریکەی دەنگی هونەرمەندان ( ڕێناس وریا و ڤیلیا شوان) کۆنسێرتێک سازدەکات، لەم ئێوارەیەدا چەندین گۆرانی و میوزیکی کوردی و ڕۆژئاوایی پێشکەش دەکرێت، ئەم کۆنسێرتە بەهاوکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەشداری چەند ژەنیارێکی بەتوانای شاری سلێمانی نمایش دەکرێت. 

شوێن/ هۆڵی تەوار، ڕێکەوتی ١/٥/٢٠١٩ چوارشەمە، کات: ٥ی ئێوارە. 

بلیت لەهەمان هۆڵ دەستدەکەوێت.

 

خاك- زاموا 





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved