خوێندکارانی لقی پەیوەندی گشتی لە بەشی راگەیاندن پانێڵێکیان دەربارەی دیاردەی کۆچ رێکخست بە ناونیشانی تێڕوانینێکی گەنجانە کۆچ مەکە.... پێویستمان پێتە. رۆژی یەکشەممە 28-4-2019٠١٩ لە هۆڵی کۆماری کوردستان لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی لقی پەیوەندی گشتی بەیانیان-ئێواران پانێڵێکیان دەربارەی دیاردەی کۆچکردن رێکخست لە چوارچێوەی وانەی هەڵمەتی پەیوەندی گشتی. لە سەرەتادا فیلمێکی دۆکیمێنتاری دەربارەی کۆچ نمایشکرا کە لەلایەن ژمارەیەک خوێندکارەوە بەرهەمهێنرابوو. دواتر لە پانێڵەکەدا کە سەرجەم پانێڵیستەکان خوێندکارانی بەشە جیاوازەکانی کۆلێژ بوون، تیشک خرایەسەر هۆکارو لێکەوتەکانی دیاردەی کۆچ و بەرچاوروونیش درایە گەنجان لەپێناو بنەبڕکردنی ئەو دیاردەیە. خاك - ڕاگهیاندنی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure