پزیشكان چه‌ند خاڵێك ئاشكرا ده‌كه‌ن له‌باره‌ی گۆڕینی هۆڕمۆنی خانمان له‌كاتی سوڕی مانگانه‌دا. به‌وپێیه‌ی له‌وكاتانه‌دا به‌هۆی گۆڕینی هۆڕمۆن خانمان هه‌ست به گۆڕانكاری ده‌كه‌ن، جگه‌له‌وه‌ش شێوازی ده‌ربڕینی هه‌ستیان به‌ته‌واوه‌تی ده‌گۆڕێت. له‌كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی سوڕی مانگانه یان له‌كاتی سوڕی مانگانه‌دا خانمان به‌مشێوه‌یه ده‌گۆڕێن: 1- ئاره‌زووی خواردنی شیرین ده‌كه‌ن. 2- كێشی جه‌سته‌یان 2 تا 3 كیلۆ زیاد ده‌كات. 3- به رێژه‌یه‌كی زۆر هه‌ستیان ناسك ده‌بێت و ئاره‌زووی گریان ده‌كه‌ن. 4- زیبكه له‌سه‌ر رووخساریان دروستده‌بێت. 5- ئاره‌زووی مانه‌وه له‌ناو جێگادا ده‌كه‌ن. 6- توڕه‌و په‌ست ده‌بن. خاك - س/ وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure