به مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندی و هاوکاری زیاتر له‌گه‌ڵ سینه‌ماکارانی وڵاتانی به‌شی ناوچه‌ی ده‌ریای کاسپیه‌ن، فیلمه‌کانی خه‌ڵکناسی وڵاتی ئازه‌ربایجان له نۆهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "وارش" نمایش ده‌کرێن. به‌پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "وارش"، نۆهه‌مین خولی ئه‌م رووداوه فه‌رهه‌نگییه به ئامانجی به‌هێزکردن و پاڵپشتیکردن له به‌رهه‌مگه‌لێک به ته‌وه‌ری بابه‌تی خه‌ڵکناسی، جه‌ختکردنه‌وه له‌سه‌ر فه‌رهه‌نگ و که‌له‌پووری گشتی و په‌یوه‌ندی و هاوکاری زیاتر له‌گه‌ڵ سینه‌ماکارانی وڵاتانی به‌شی ناوچه‌ی ده‌ریای کاسپیه‌ن و به‌ستێنی شارستانییه‌تی میراتی کلتووریی هاوبه‌ش، فیلمه‌کانی خه‌ڵکناسی وڵاتی ئازه‌ربایجان نمایش ده‌کات. نۆهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "وارش" Varesh هه‌روه‌ها بابه‌تگه‌لێکی وه‌کو؛ دابونه‌ریت و سونه‌ته‌کانی هه‌ڵسوکه‌وت و کرداری، گوتاری و ژین و ژیاری خه‌ڵک له‌خۆده‌گرێت. به‌پێی بانگه‌وازی ئه‌م فێستیڤاڵه، دابونه‌ریت و سونه‌ته‌کانی هه‌ڵسوکه‌وت و کرداری خه‌ڵک پێکهاتووه له؛ فیلمگه‌لێکی سینه‌مایی و به‌ڵگه‌یی سه‌باره‌ت به بۆنه‌و رێوڕه‌سمه‌کان، شێوازه‌کانی ژیان، دابونه‌ریت و ره‌سه‌نایه‌تییه‌کان، هۆگری و خوو خده‌و عاده‌ته باوه‌کان، جه‌ژنه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی، یارییه‌کانی گشتی و خۆماڵی جه‌ماوه‌ری و هتد. فیلمگه‌لێک به ته‌وه‌ری چیرۆکه‌کانی گشتی خه‌ڵک، چیرۆکه‌کانی ئه‌خلاقی، په‌ندو نه‌سیحه‌ت ئامێز‌و ئه‌ویندارانه، لای لایه‌کان، سۆز‌و ده‌نگ و ئاوازه‌کان، به‌سته‌و مه‌قام و گۆرانییه‌کان، شینگێڕییه‌کان، هۆزان و شیعره‌کانی خۆجێیی و خۆماڵی، ئه‌فسانه کۆنه‌کان و په‌ندو مه‌ته‌ڵ و ته‌مسیل و هتد ده‌چنه ده‌سته‌ی نه‌ریته ره‌سه‌نه‌کانی گوتاری و ئاخاوتنی و هه‌روه‌ها به‌شی ره‌سه‌نایه‌تییه‌کانی ژیان پێکهاتووه له فیلمگه‌لێک به ته‌وه‌ری بیناسازی خۆماڵی، شێوازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان له ژیانی کشتوکاڵی، ئاژه‌ڵداری و ڕاوکردن و که‌ڵکوه‌گرتن له جه‌نگه‌ڵ و دارستانی چڕ، پیشه ده‌ستییه‌کان و مافووره‌و ده‌ستچنه‌کان و جلوبه‌رگ، فه‌رهه‌نگی چیشت و خواردنه‌کانی خۆماڵی، بازاڕ‌و ئاڵوگۆڕكردنی شتومه‌ک. نۆهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "وارش" به ده‌بیری و به‌رپرسایه‌تی "مێهدی قوربان پوور" له مانگی ئه‌پڕیلی 2019 رێکه‌وتی گوڵانی 1398ی هه‌تاوی له هه‌ندێک له شاره‌کانی پارێزگای مازه‌نده‌ران له باکووری وڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت. خاك - مەنسوری جیهانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure